بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فەرانسە هەڕەشەی گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی دەکات

فەرانسە هەڕەشەی گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی دەکات
AvaToday caption
posted onNovember 28, 2019
noبۆچوون

دەوڵەتی فەرانسە وێرای هۆشداری دان بە کۆماری ئیسلامی لەمەر کەمکردنەوەی بەڵینە بەرجامیەکانی هەڕەشەی لەو وڵاتە کرد گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان دەگەرێننەوە سەریان. ژان ئیو لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرانسە ڕۆژی چوارشەممە ٦ سەرماوەز گووتی: کۆماری ئیسلامی هەر دوو مانگ جارێک کەلێنەکان زیاتر دەکات و گەیشتووەتە ئاستێک کە بە ڕوونی بڵەین ئەوڕۆ ئێمە بیر لە ڕێگە وڕێبازێک دەکەینەوە بۆ چارەسەری بەرجام.

 

لۆدریان کە ڕۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی ئەندامانی ئەنجومەنی پێوەندیەکانی دەرەوەی مەجلیسی نەتەوەیی فەرانسە قسەی دەکرد هەر لەو بارەوە گووتی: ئێمە بە سرنجدان بە کردەوە دووپاتبووەکانی ئێران کە خەریکی دابڕانن لە ناوەرۆکی بەرجام سەرقاڵی لێکۆلێنەوەین.

ڕێگە چارەی مەبەستی وەزیری دەرەوەی فەرانسە خاڵێکی بەرجامە کە تێیدا گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری پێشێلکردنی ناوەرۆکی بەرجام لە لایەن ئەو وڵاتە پێشبینی کراوە.

کۆماری ئیسلامی تا ئێستا لە چوار قۆناغدا پێبەندیەکانی بە بەرجام کەم کردۆتەوە. ژان ئیو لۆدریان لە درێژەی قسەکانیدا باسی  لەوە کرد ئەرێنی ناڕوانێ لە هەوڵە زۆرەکانی فەرانسە بۆ ڕزگارکردنی بەرجام. مەکرۆن سەرکۆماری فەرانسە زۆری پێخۆش بوو دیدارێک لە نێوان دۆنالد ترامپ و حەسەن ڕووحانی پێکبێنێت بەڵام سەری نەگرت.

وەزیری دەروەی فەرانسە وێڕای دەربڕینی بەداخ بوونی خۆی گووتی: هەوڵەکانی ئێمە لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی بشێویەکان کە چەندین جار لە لایەن سەرکۆمار مەکرۆنەوە ئەنجامدران ڕووبەڕووی شکەست بوونەوە.

سەبارەت بە هۆکارەکانی پاشەکشێ و شکەستی هەوڵەکانی فەرانسە لۆدریان ئاماژەی بە بەندکراوانی فەرانسەیی لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی کرد و هەروەها گووتی ئێمە شایەتی هێرشەکانی ئیران بۆ سەر عەرەبستانی سعودی بووین.

وەزیری دەرەوەی فەرانسە ئاماژەی بە سیاسەتی گوشاری هەرەزۆری ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی کرد و گووتی: بە سرنجدان بە هەڵسوکەوتی خامنەیی و حەسەن ڕووحانی پێدەچێت سیاسەتی گوشارە زۆرەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران درووست بێت.