تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى کە لە چەندین کاناڵى تلێگرامى و ئەنیستاگرامى و فەیسبووکى پێک دێت، لە ڕۆژێکى ئاساییدا زیاتر لە ١٣ ملیۆن بینەرى هەیە.
ساڵێک و چەند ڕۆژ بەسەر دامەزراندنى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى تێدەپەڕێت، تۆڕێک کە سەرەتا بە کاناڵێکى تلێگرام و فەیسبووکى بە زمانى کوردى دەستى پێ کرد، بەڵام دواتر سەرەڕاى بوونى کاناڵى ئەنیستاگرام و ماڵپەڕ، بە هەر چوار زمانى کوردى و فارسى و عەرەبی و ئینگلیزى دەستى بە وەشانى هەواڵ و چالاکییەکانى خۆى کرد.
بەشێک لە کاناڵە ملیۆنییەکانى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى
تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى کە ئێستا لە ماڵپەڕ (بە سێ زمانى کوردى و فارسى و ئینگلیزى) و تلێگرام (بە سێ زمانى کوردى و فارسى و عەرەبی) و ئەنیستاگرام (بە زمانى کوردى و فارسى) و فەیسبووک (بە زمانى کوردى) و تویتەر (بە زمانى فارسى و ئینگلیزى) پێک دێت، لە ڕۆژێکى ئاساییدا زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەس بینەر و سەردانکەرى سەرجەم تۆڕەکەیە.
بەشێک لە کاناڵە ملیۆنییەکانى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕۆژانەى کە کارەساتێک و یا پرسێکى گشتگیرى وەک مانگرتن و خۆپێشاندان لە ئێران دروست بێت، بینەر و سەردانکەرى ئەم تۆڕە لە ١٣ ملیۆنەوە بۆ سەرووى ١٥ ملیۆن بەرزتر دەبێتەوە.
ماڵپەڕى ئاڤاتودەى بە هەر سێ زمانى کوردى و فارسى و ئینگلیزى هەواڵ و ڕاپۆرت بڵاو دەکاتەوە
بینەران و دۆستان و خوێنەرانى خۆشەویستى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى دەتوانن لەگەڵ ئەم تۆڕە بمێننەوە و کار بکەن بۆ گەورەترکردنەوەى و تۆڕى ئاڤاتودەیش دڵنیایی دەداتە هەموو دۆستان و بینەرانى بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم ڕێو و شوێنى کارکردن و نەهجە ڕۆژنامەنووسییەى خۆى و لەگەڵ خەڵکى ئێراندایە و دەبێتە بڵیندگۆى نیشاندانى ئازار و ئەزیەتدانیان و لەقاودەرى خراپی و زوڵم و زۆردارى کۆمارى ئیسلامى!
ناوونیشانى کاناڵەکانى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى:
▫️ ماڵپەڕ: www.avatoday.net
▫️ تلێگرامى کوردى: @kurdkanalkurdi
▫️ تلێگرامى فارسى: @Javanmardi77
▫️ تلێگرامى عربی: @Avatodayarabic
▫️ فەیسبووکى کوردى: Ava Today Kurdish
▫️ فەیسبووکى فارسى: Ava Today Persian
▫️ ئینستاگرامى کوردى: Avatodayofficial
▫️ ئینستاگرامى فارسى: (على جوانمردى) Avatodayofficial
▫️ تویتەرى فارسى: (على جوانمردى) Avatoday
▫️ تویتەرى ئینگلیزى: Avatoday