بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شەڕەکەى نێوان سوریە و تورکیە هەتا دێت قورستر دەبێت

شەڕەکەى نێوان سوریە و تورکیە هەتا دێت قورستر دەبێت
AvaToday caption
posted onOctober 30, 2019
noبۆچوون

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی دەوڵەتی تورکیە هێزەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە لە نیزیک شاری سەرێکانی لەگەڵ ئەرتەشی تورکیە تووشی شەڕ و تێکهەڵچوون هاتن. ڕوودانی ئەو شەڕە لە کاتێکدایە ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیە ڕایگەیاندووە مافی ئەنجامدانی هێرش دژی هێزە کوردیەکان لە خاکی سوریە بە مافی خۆی دەزانێت.

 

میدیاکانی سوریە ڕۆژی چوارشەممە ٨ گەڵاڕێزان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو شەڕانە ئاماژەیان بە وردەکاری زیاتر نەکرد بەڵام بە گووتەی هێزە ئیسلامییە توندڕەوەکانی تورکیە چەند جارێکی دیکە شەڕی بەو شێوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە سەرێ کانی ڕوویان داوە.

تورکیە سەرەتاکانی ئەم مانگەی زایینی هێرشێکی دژی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێ کرد و هێرشەکانی تورکیە و شەڕ لە نیوان تورکیە و هێزەکانی سوریەی دیموکرات (هەسەدە) بە ڕێککەوتنێکی نێوان ئەمریکا و تورکیە کۆتایی هات. ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی هەسەدە تا ئێستا بە تەواوی ناوەرۆکی ڕێککەوتنی نێوان تورکیە و ڕووسیە کە بە ڕێککەوتنی سوچی ناوسراوە جێبەجێ نەکردووە و بە تەواوی لە سنورەکان پاشەکشێان نەکردووە.

سەرکۆماری تورکیە لە درێژەدا گووتی: ئەگەر هەسەدە تا قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر نەکشێنەوە یان لە ئەگەری ڕوودانی هێرش لە هەر کوێوە بێت ئەوان مافی ئەنجامدانی هێرشی دیکەیان هەیە. تورکیە یەکینەکانی پارستنی گەل (یەپەگە) بە هێزێکی سەر بە پەکەکە دەزانێ و پێیان دەڵێ تیرۆریست، ئەمەشی کردووە بە بیانووی هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و درووستکردنی ناوچەیەکی ئەمن کە هیچ کوردی تێدا نەبێت.

لە ڕاستیدا تورکیە بە تەمای گۆڕینی دیمۆگرافی و پاکتاوی نەژادی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش دەیهەوێ نیزیک چوار ملیۆن عەرەب لە شوێنی کوردەکانی ڕۆژئاوا جێگیر بکات.  ئەردۆغان ڕۆژانی ڕابردوو بە ڕوونی ڕایگەیاند کوردەکان بۆ ئەوە نابن لەو ناوچە بیابانیانە بژین و ئەو شوێنانە بۆ ئەوان باش نییە.

تورکیە نایهەوێ ئەزمونێکی دیکەی هاوشیوەی باشوری کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستان درووست بێت و لە لایەکی دیکە بە گووتەی کارناسان بە دانانی ناوچەی ئارام تورکیە دەیهەوێ باکوری کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە تەواوی جیا کاتەوە و پشتێنەیەکی ئەمنی بۆخی درووست بکات.