بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێزی دژەتیرۆر لە بەغدا و ناسریە بۆ سەرکوتی خۆپێشاندەران

هێزی دژەتیرۆر لە بەغدا و ناسریە بۆ سەرکوتی خۆپێشاندەران
AvaToday caption
posted onOctober 27, 2019
noبۆچوون

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ناڕەزایەتیەکانی خەڵک هێزەکانی تایبەت بە دژی تیرۆری لە شەقامەکانی بەغدا و ناسریە بڵاو کردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوی ئەو هێزەدا هاتووە: بە بڕیاری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ڕێکخراوی خەبات دژی تیرۆریزم، ژمارەیەک لە هێزەکانمان لە هێندیک ناوچەی بەغدا بۆ پاراستنی دامەزراوە دەوڵەتیەکان و ژێرخانە گرینگەکانی پێتەخت جێگیر کردووە. ناڕازیانی عێراقی لە ڕۆژی هەینی سێی گەڵاڕێزانەوە دووهەمین خولی خۆپێشاندانەکانیان بە دژی بێکاری، گەندەڵی بەرپرسان و هەلومەرجی نالەباری ئابوری دەست پێکردووە.

لە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییە لانیکەم ٦٣ کەس کوژراوە و زیاتر لە ٢ هەزار کەس  بریندار بوون. سەعد ئەلحەدیسی وتەبێژی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی شەممە بە ڕەتکردنەوەی هەرجۆرە بەرپرسایەتێکی دەزگای ئەمنیەتی لە کوشتنی خۆپێشاندەران لە خۆپێشاندەکانی ڕۆژی هەینی گووتی: تەقە کردن لە خۆپێشاندەران لە کاتی خۆپێشاندانی ئاشتیانە هیچ قازانجێکی بۆ دەوڵەتی عێراق نییە و فەرمانی بە دەزگای ئەمنی ئەو وڵاتە کردووە فیشەک  دژی خۆپێشاندەران بەکار نەهێنن.