بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەردۆغان هەڕەشەی درێژەدان بە شەڕ دژی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

ئەردۆغان هەڕەشەی درێژەدان بە شەڕ دژی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
AvaToday caption
posted onOctober 22, 2019
noبۆچوون

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیە جارێکی دیکە هەرەشەی کردووە لە ئەگەری ئەوەدا کە ئاگربەست نەپارێزرێ درێژە دەدات بە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

 

ئەردۆغان ڕۆژی سێشەممە ٣٠ ڕەزبەر پێش لە سەفەر بە سوچی و چاوپێکەوتن لەگەڵ پۆتین گووتی: ئەگەر ئەمریکا بەڵێنەکانی بە ئێمە نەباتە سەر، ئەرتەشی تورکیە هێرشەکانی  لە پانتایی گەورەدا درێژە پێ دەدات. ئەردۆغان لە درێژەدا گووتی: قسەکانی هێندێک لە بەرپرسانی ئێران بووە بە هۆی توڕەبوونی و گووتی دەبێ سەرکۆماری ئێران پێش بە هێندێک قسە بگرێت.

هەواڵدەری ئانادۆڵۆ لە زمان ئەردۆغان نووسیویەتی: هەڵوێستی تورکیە سەبارەت بە چالاکی ئەتۆمی ئێران بۆ جیهان ڕوونە و ئیمە سەرەڕای هەموو شتێک درێژەمان بەو سیاسەتەی خۆمان داوە. ئێستا هێندێک قسەی بەرپرسانی ئێرانی ئازارمان دەدات.

ئەردۆغان ئەمڕۆ سەردانی ڕوسیە دەکات و لەگەل ڤلامیر پۆتین کۆدەبێتەوە. دەگوترێ لەو کۆبوونەوەدا سەرکۆماری تورکیە داوا لە پوتین بکات لە هێندێک شوێن  وشاری دیکە هێزەکانی هەسەدە بکشێنەوە.