بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

میدیاى ئوسترالیا ترسى سنوورداربوونى دیموکراسى هەیە

میدیاى ئوسترالیا ترسى سنوورداربوونى دیموکراسى هەیە
AvaToday caption
posted onOctober 21, 2019
noبۆچوون

 

ڕۆژنامەکانى ئوسترالیا لە هەنگاوێکى سیمبولیکدا، ڕۆژى دووشەممە ٢٩ى ڕەزبەر، لاپەڕەى یەکەمى خۆیان بە ڕەشى بڵاو کردەوە. ئەم هەنگاوەش وەەک ناڕەزایەتى بە سیاسەتەکانى دەوڵەتى موحافیزەکارى ئەو ولاتە بوو بەرامبەر ئەو سنوورداریەتى و نەبوونى پاڵپشتى ئازادى بەیانەى کە لەو وڵاتە هەیە.

 

١٩ میدیا و یەکیەتى ڕۆژنامەنووسان کە هەندێکیشیان کێبەرکێ لەگەڵ یەکترى دەکەن، لەم هەنگاوەیاندا هاورا و لەگەڵ یەکترى بوون، و هەنگاوەکەشیان ناو نابوو "مافى ئێوە بۆ زانین".

پێش لەوەش لە مانگى جۆزەردان، پۆلیسى فیدراڵى ئوسترالیا، لە ئۆپەراسیۆنێک بە مەبەستى گەڕان بۆ دۆزینەوەى ئەو سەرچاوەیەى بەڵگە دەوڵەتییەکان ئاشکرا و دزەى کردبووە نێو ڕاگەیاندنەکانەوە، هێرشى کردە سەر ئۆفیسێکى هەواڵى و ماڵى ڕۆژنامەنووسێک. لەو پەیوەندییەشدا پارێزەرەێکى پێشووى سوپا تۆمەتبار کرا بە ئاشکراکردنى گەندەڵییە دەوڵەتییەکان و ئێستا چەندین ڕۆژنامەنووسیش ڕووبەرووی مەترسى مەحکومبوون و تۆمەتباربووندان.

دەیڤید ئەندرسۆن بەڕێوەبەرى تۆڕى میدیایی ئەى.بی.سی ئوسترالیا بە بڵاوکردنەوەى بەیاننامەیەک هۆشدارى داوە کە ئەم وڵاتە لەگەڵ "مەترسى گۆڕان بۆ نهێناویترین دیموکراسى دونیا" ڕووبەڕوویە.