بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئێسلامی چۆن هاوکاری گروپە تیرۆریستیەکان دەکات؟

کۆماری ئێسلامی چۆن هاوکاری گروپە تیرۆریستیەکان دەکات؟
posted onOctober 10, 2018
noبۆچوون

 

دوا بەدوای بڵاو بوونەوەی تویتێکی مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوی ئەمەریکا سەبارەت بە هاوکاری ١٦ میلیارد دۆلاری ڕژیمی ئێران بۆ دەستە و گروپەکانی لە یەمەن و عێراق و سوریە، بەشی پێڕاگەیشتنی تایبەتی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران ڕاپۆڕتێکی لە پەیوەندی لەگەڵ شێوەکانی ناردنی دراو لە لایەن کۆماری ئیسلامی بۆ ئەو گرووپە تیرۆریستیانە بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە هێزی قودسی سوپای پاسداران بۆ ئاڵوگۆڕی ماڵی خۆی کەڵکی لە هێندێک کۆمپانیای ئیماراتی و هەروەها بانکی ئەلبەلادی ئیسلامی عێراقی وەرگرتووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە کۆماری ئیسلامی ساڵانە شەش میلیارد دۆلار هاوکاری ڕژیمی بەشار ئەسەد دەکات و لە هێندێک حاڵەتدا ئەو ڕادەی ئەو هاوکاریە گەیشتۆتە ١٥ میلیارد دۆلاریش. ئەو هەواڵەی بلۆمبێرگ لە ساڵی ٩٦دا بڵاو کردبووە.

کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ڕابردودا دوو هێڵی ئیعتیباری یەک میلیارد دۆلاری و ٣،٦ میلیارد دۆلاری تایبەت بە هەناردە کردن کاڵا بۆ ڕژیمی ئەسەد کردۆتەوە.

لە لایەکی دیکە کۆماری ئیسلامی چەندین ڕێککەوتننامەی لە بوارەکانی نەوت، کارەبا، وزە و کەرتەکانی دیکە لەگەڵ ڕژیمی بەشار ئەسەد واژۆ کردووە.