بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لۆڕدگان کۆماری ئیسلامی خستووەتە لەرزە

لۆڕدگان کۆماری ئیسلامی خستووەتە لەرزە
AvaToday caption
posted onOctober 5, 2019
noبۆچوون

دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر پرسیار و ویستی خەڵک بۆ ڕوونکردنەوەدان لەسەر گیرۆدە بوونی ٣٠٠ کەس لە هاووڵاتیانی ئاوایی چنار مەحمود هیچ وڵامێکی پێ نەبوو، خەڵکی لۆردگان ڕژانە سەر شەقامەکان و شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان ناڕازیان و هێزە سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە.

 

بەیانی ئەوڕۆ خەڵکی لۆردگان لە بەرامبەر فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەو و بە شێوەیەکی هێمنانە دەستیان بە خۆپێشاندان کرد. هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای داخ لە دڵ بوونی خەڵکەکە و لە بری ئەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بێن بە دەنگی خەڵکەوە هێرشیان کردە سەر ناڕازیان.

خەڵکی توڕە لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە لۆڕدگان دوای دیتنی ئەو دیمەنە دەستیان کرد بە درووشمدان دژی کۆماری ئیسلامی و هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە گازی فرمێسک ڕێژ و دەسڕێژی چەک کەوتنە گیانی خەڵک. سەرەڕای زۆربوونی ژمارەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەڵام لاوانی لۆردگان بە شێوەیەکی کەموێنە خەریکی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ڕژیمن.

خۆپێشاندانى لۆردگان

سەرچاوەیەکی ئاڤاتودەی لە لۆردگان بە ئاڤاتودەی ڕاگەیاند ئەگەری زۆرە کۆماری ئیسلامی و دەزگاکانی لەو شارە بۆ دەمکووتکردنی خۆپێشاندەران و ناڕازیان ئاوی خواردنەوەی لۆردگان ببەستێت. هەمان سەرچاوە باسی لەوە کرد ئەگەری هەیە ئەو دەرزییە پیسبووانەی کە بوونە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز لە نێو لۆردگانییەکان نێردرابن بۆ خەڵکی فلارد و خانمیرزا و جەختی لەوە کردەوە پێویستە خەڵکی ئەو شوێنانە بە خێرایی بچن و تاقیکاری ئایدز بدەن.

کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی خەڵکی ناڕازی لۆردگان کە تا ئێستا فەرمانداری ئەو شارەیان کۆنترۆڵ کردووە و هەروەها ئاگریان لە نووسینگەی ئیمام جومعەی مۆرەی کۆماری ئیسلامی لەو شارە بەرداوە لە یاسوج، شیراز و ئیسفەهانەوە هێزیان ناردووە بۆ لۆردگان.

ژمارەی زۆری هێزە سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای هاتنی هێز لە شارەکانی دیکە توانای خۆ ڕاگرتن لە بەرامبەر شەپۆلێ ڕق و قینەی لۆردگانی و خەڵکی ئاوایی چنار مەحمودیان نییە و لە شەقامەکانی ئەو شارە ناچار بە پاشەکشێ و هەڵاتن بوونە. خەڵکی لۆردگان داوای بە هاناوە چوون و پشتیوانی کورد و بەختیاریەکان دەکەن.