بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هاوپەیمانان: هێرشکردنە سەر هێزەکانمان قبوڵکراو نییە!

هاوپەیمانان: هێرشکردنە سەر هێزەکانمان قبوڵکراو نییە!
AvaToday caption
posted onOctober 3, 2019
noبۆچوون

هێزەکانى هاوپەیمانى نێونەتەوەیی لە شەڕى داعش، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەیاننامەیەکى تایبەتیان سەبارەت بە خۆپێشاندانەکانى عێراق بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند کە مافى بەرگریکردن لە پێش هەموو شتێکەوەیە بۆ هێزەکانیان و قبوڵى هیچ هێرشێک بۆ سەر هێزەکانیان ناکەن.

 

لە بەیاننامەى هێزە هاوپەیمانەکاندا هاتووە "هێزەکانى هاوپەیمانان چاودێرى خۆپێشاندانەکانى بەغدا دەکەن. ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە خۆیان ببوێرن لە توندوتیژى. ڕاپۆرتى مەرگى چەند خۆپێشاندەر و هێزى ئەمنى بەتەواوى نیگەرانى کردووین. ئێمە بڕوامان وایە کە خۆپێشاندانى ئاشتیخوازانە و مەدەنى مافى بنەڕەتى هەموو دیموکراسییەکە. لەم خۆپێشاندانانەدا، جێگەى توندوتیژى نابێتەوە".

لە درێژەى بەیاننامەکەى هێزەکانى هاوپەیمانى نێونەتەوەیی لە شەڕى داعش هاتووە "هێرشى مووشەکى ئەمرۆ بۆ سەر ناوچەى سەوز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تاوتوێ دەکەین. هێزەکانى هاوپەیمانى نێونەتەوەیی تووشى هیچ زەرەر و زیانێک نەبوونەتەوە. ئێمە (هاوپەیمانان) بۆ پاراستن، پشتئەستوورین بە هێزە ئەمنییەکانى عێراق. هاوکات بەرگریکردن لە خۆشمان بە مافى ڕەواى خۆمان دەزانین و هێرشکردنە سەر هێزەکانى هاوپەیمانى نێونەتەوەیی لە شەڕى داعش جێگەى قبوڵ و تەحەموولکردن نییە".