بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دڵنیگەرانى بەغدا لە هەڕەشەى باڵیۆز و ڕاوێژکارەکەى سولەیمانى لە سەربازانى ئەمریکا

دڵنیگەرانى بەغدا لە هەڕەشەى باڵیۆز و ڕاوێژکارەکەى سولەیمانى لە ئەمریکا
posted onSeptember 28, 2019
noبۆچوون

وەزارەتى بەرگرى عێراق دوێنێ هەینى پێنجى ڕەزبەر / ٢٧ى سپتەمبەر، لە بەیاننامەیەکدا قسەکانى ئیرەج مەسجدى باڵیۆزى ڕژێکى ئێران و ڕاوێژکارى باڵاى قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودسى سەر بە سوپاى پاسدارانى لەبارەى "هێرشى بەهێ.ى ئێران بۆ سەر سەربازە ئەمریکییەکانى نێو عێراق یا هەر شوێنێکى دیکە"، ڕەت کردەوە.

 

ئیرەج مەسجدى ڕۆژێک بەر لەوە لە کاتێکدا کە لە بەرنامەى (وجهەنظر)ى کەناڵى دیجلە لە عێراق گفتوگیى لەگەڵ کرابوو، لەبارەى دەستوەردانە نێو کاروبارى نێوخۆى عێراق، ڕێوشوێنى بۆ عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق دیارى کرد کە دەبێت ئەمریکییەکان لە خاکى عێراق دەربکات.

باڵیۆزى ڕژێم لە بەغدا لە گفتوگۆکەیدا دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا (وەک کاردنەوە بە هێرشى سەر ئارامکۆى عەرەبستان کە دراوەتە پاڵ ئێرانەوە) هێرش بکاتە سەر ئێران، ئێران "هێرش دەکاتە سەر سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق یا هەر شوێنێ:ى دیکە و خودى ئەمریکاییەکان ئەمە دەزانن کە ئێران هەرگیز لەم قسەیەى خۆیدا گاڵتە ناکات".

قسە هەڕەشاوییەکى ئیرەج مەسجدى لەم ڕووەوە گرنگییان هەیە کە ئەو دیپلۆماتێکى ئاسایی نییە، بەڵکو چەندین دەیەیە فەرماندەى باڵاى سوپاى پاسدارانە و هێشتا لە جێبەجێکردنى گەڵاڵە پەسەندەکانى قاسم سولەیمانى لە عێراق، ڕۆڵێکى گەورەى هەیە و بە ڕاوێژکارى باڵاى ئەو دادەنرێت.

وەزارەتى بەرگرى عێراق لە کاردانەوەیەک بە قسەى ئەم نوێنەرەى کۆمارى ئیسلامى لە بەغدا، پێداگرى لەسەر ئەوە کردەوە کەعێراق نابێت شوێنگەیەک و گۆڕەپانێک بێت بۆ هێرش و تەراتێنى وڵاتانى بێگانە دژى یەکترى. ئەم بەیاننامە باسى لەوەش کردووە کە بەغدا ئامانجى دامرکاندنەوەى ئاگرى دوژمنایەتى نێوان ئێراه و ئەمریکایە.