بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مانۆڕى سەربازى ئێران و ڕووسیە و چین لە دەریای عەمان

مانۆڕى سەربازى ئێران و ڕووسیە و چین لە دەریای عەمان
AvaToday caption
posted onSeptember 22, 2019
noبۆچوون

قدیر نزامی، سەرۆکی کاروباری نێودەوڵەتی و دیپلۆماسی بەرگری ناوەندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ هەواڵدەری فارس وێرای ڕاگەیاندنی هەواڵی بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازی گووتی: هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوە سیاسی و سەربازییەکان لە سەر ئەو ڕووداوە حیساب دەکەین.

 

بە گووتەی نزامی ئەو مانۆڕە مەبەستی جۆراوجۆری لە پشتە و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و تاکتیکە سەربازییەکان و هەروەها لایەن و ئامانجی سیاسیشی هەیە. سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ئەو مانۆڕە لە کەنداوی فارس ئەو فەرماندە باڵایەی هێزە چەکدارەکانی کۆمارى ئیسلامی ڕایگەیاند" بەرنامەی ئەو مانۆڕەمان لە کەنداوی فارس نییە ئەگەرچی  لەگەڵ عەمان لە سنووری کەنارەکانی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز مانۆڕی سەربازیمان بەڕێوە بردووە.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە کە بەهۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئارامکۆ ئاڵۆزییەکانی ناوچە ڕووی لە زیادبوونە.

حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕۆژی شەممە جەختی لەوە کردەوە هەر هێرشێکی کورت بۆ سەر ئێران وڵامەکەی کورت نامێنێتەوە و هەر کەس دەیهەوێ وڵاتەکەی ببێتە مەیدانی شەڕ: بسم اللە.

لە لایەکی دیکە عەبدولڕەحمان موسەوی فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند ئەمریکییەکان پەیامیان داوە هێرش دەکەینە سەر شوێنێکی ئێوە و وڵام مەدەنەوە بۆ ئەوەی شەڕەکە تەواو بێت. ئێمە وڵاممان دانەوە کە ئەگەر بێتوو لە شوێنێک بدەن لە دە شوێنتان دەدەین.