بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یەکساڵە بەڕێوەبەری شاری مەریوان ناڕوونە

یەکساڵە بەڕێوەبەری شاری مەریوان ناڕوونە
AvaToday caption
posted onSeptember 19, 2019
noبۆچوون

ماوەی ساڵێكە مەریوان قایمقامی نییە و تا ئێستاش پارێزگاری سنەو وەزارەتی نێوخۆی ئێران ھیچ وڵامێكیان بۆ ئەم کێشەیە نییە و نەبوونى قایمقایان بەم شێوەیە هەڵپەساردووە و چارەسەریان بۆ نەدۆزیوەتەوە.

مەنسور مورادی نوێنەری شاری مەریوان لە پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی  ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند كە ئەوانیش وەك پەڕلەمانتارێک ھۆكاری دانەنانی قایمقام بۆ مەریوان نازانن.

پێدەچێ ئەم شارە لەلایەن  حەراستی فەرمانداری و لەرێگەی سوپای پاسدارانەوە بەرێوەبەرایەتی دەکرێت و هیچ پەلەیێک بۆ دانانی قایمقام لە تاران و سنەوە نییە و بڕیاری کۆتایی کاروباری مەریوان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەردەکرێت.

شایانی باسە کە سوپای پاسداران بەشێکی زۆر لە بارە قاچاخەکانی لە سنوورەکانی مەریوان دەگوازێتەوە و هەر کەس بەهەر نێو و پۆستێک لەم شارە لەسەر کار دابنرێت بەبێ ڕەزامەندی سوپای تێرۆریستی پاسداران هیچ جۆرە بڕیارێک دەرناکا.