بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا و بەحرەین: ڕووبەڕووبووی ئێران دەبینەوە

ئەمریکا و بەحرەین: ڕووبەڕووبووی ئێران دەبینەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 18, 2019
noبۆچوون

مارک ئێسپێر، وەزیری بەرگری و مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەمە ٢٦ خەرمانان لە واشنتۆن و بە جیا چاویان بە سەلمان بن حەمد ئالی خەلیفە جێگری پاشای بەحرەین کەوت.

مارک ئێسپێر لە پێنتاگۆن لەمەڕ نیگەرانییە ئەمنییە هاوبەشەکان بەتایبەت ئەمنیەتی کەشتیوانی و هەروەها هەڕەشەی ئەمنی و کردەوە خراپەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ جێگری پاشای بەحرەین دانووسانی کرد. لە لایەکی دیکە وەزیری بەرگری ئەمریکا سوپاسی دەوڵەتی بەحرەینی کرد کە شوێنی جێگیربوونی بەشی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکایە و دوو لایەن جەختیان لە هاوکاری ستراتژیکی نێوانیان کردەوە.

مایک پۆمپئۆ لە چاوپێکەوتن لەگەڵ جێگری پاشای عەرەبستان پێداگری لەسە گرنگی کەشتیوانی ئازاد کردەوە و سەبارەت بە میوانداری بەحرەین لە کاری گرووپەکانی دوای کۆنفڕانسی وەرشۆ سوپاسی ئەو وڵاتەی کرد. ڕێگەکانی زیادکردنی هاوکاری و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران بەشی گرنگی باسەکانی نیوان دوو وڵاتی ئەمریکا و بەحرەین بوو.

ئەو سەردان و دانووسانانە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ عەرەبستان بە فەرمی ڕایگەیاند کە دەچێتە نێو هاوپەیمانی دەریایی کەنداوی فارس بە سەرۆکایەتى ئەمریکا.