بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بنکەکانى سوپاى قودس لە سوریە بۆمباران کرانەوە

بنکەکانى سوپاى قودس لە سوریە بۆمباران کرانەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 17, 2019
noبۆچوون

دیدەبانى مافى مرۆڤى سوریە ڕۆژى یەکشەممە ١٧ى سپتەمبەرى ٢٠١٩ى زایینى، ڕاپۆرتێکى بڵاو کردەوە کە تیایدا باسى چەندین فڕۆکەی نەناسراو کردووە کە لە ئەبوکەمالى نێوان سوریە و عێراق بۆمبارانى بنکە سەربازییەکانى ڕژێمى ئێرانیان کردووە.

ئەم هێرشانە پاش هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر بریکارەکانى کۆمارى ئیسلامى لە ئەبوکەمال کە تیایدا ١٨ ئێرانى و ملشیا کوژران، ئەمە دووەم هێرشە لە مانگى سپتەمبەر. ڕۆژنامەى هائارتسى ئیسرائیل پێشتر بڵاوى کردبووەوە کە ملشیاکانى بن دەستى کۆمارى ئیسلامى، ئێوارەى دووشەممە لە سنوورى نێوان ئێران و عێراق هێرشیان کرایە سەر.

هەواڵنێرێکى ئەلعەرەبییە بڵاوى کردەوە کە جێگرى بەڕێوەبەرى خاڵى سنوورى قائیم، لە نێو عێراق و سوریە پشتڕاستى کردووەتەوە کە نزیکەى کاتژمێر ٣٠ خوولەکى بەرەبەیان، دەنگى تەقینەوە بیستراوە، بەڵام لەبارەى گەورەیی و شوێنەکەى ئەم تەقینەوانە هیچ شتێک نازانێت.

بەرپرسێکى ئاسایشى پارێزگاى ئەنبارى عێراقیش ئەمرۆ سێشەممە تەقینەوە گەورەکانى ناوچەى ئەبووکەمالى پشت ڕاست کردووەتەوە کە پارێزگاکەى هەژاندووە. بە قسەى ئەم بەرپرسە، هێزەکانى ئاسایشى عرێاق لە ناوچەکە کەوتوونەتە حاڵەتى ئامادەباشییەکى توندەوە.