بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرمایەی ئەپڵ گەیشتەوە ترلیۆنێک دۆلار

سەرمایەی ئەپڵ گەیشتەوە ترلیۆنێک دۆلار
AvaToday caption
posted onSeptember 15, 2019
noبۆچوون

ئەپڵ لە مانگی ئۆگۆستی ٢٠١٨ بۆ یەکەمین جار سەرمایەکەی گەیشتە ترلیۆنێک دۆلار و بووە یەکەمین کۆمپانیای ئەمریکایی کە بەو ڕێکۆردە گەیشتووە.

ناساندنی بەرهەمەکانی ئایفۆن ١١، ئایفۆن ١١پرو، ئایفۆن ١١ پرومەکس و ئەپڵ واچ سری ٥ بوو بە هۆی ئەوەی ئەو کۆمپانیایە گەشەیەکی بەرچاو لە بواری بەهای پشکەکانی بە دەست بێنێتەوە. ئەوڕۆ ئەپڵ گەیشتووەتە خاڵێکی وەرچەرخانی نوێ و بەهای پشکەکانی لە بازاڕ گەیشتووەتە ٢٢١.٢٨ دۆلار کە بە گشتی دەکاتە ترلیۆنێک دۆلار.

جگە لەوە کۆی پشکە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئەو کۆمپانیایە گەیشتووەتە ٤٥١٩١٨٠٠٠٠.

بەهای پشکەکانی ئەپڵ و مایکرۆسافت بە شێوەی هاوبەش لە نێوان ١.٠٣ ترلیۆن دۆلارە و ئێستا ئەو دوو کۆمپانیایە پێکەوە بەرابەرن و ئەگەری هەیە لە ئایندەشدا گەشەیەکی تایبەتی بکەن.

ئێستا بەهای دوو کۆمپانیای ئالفابێت وەک کۆمپانیای دایکی گوگوڵ لەتەک کۆمپانیای ئامازۆن لە بەهای کۆمپانیای ئەپڵ زیاتر بووە. بەو حاڵەوە پێشبینییەکان باس لەوە دەکەن ئەپڵ توانایی پێویستی بۆ وەپێشکەوتنەوە لەو دوو کۆمپانیایە نییە.