بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاخۆ ئاسۆکانى شەڕ لەگەڵ ئێران نزیکن؟

ئاخۆ ئاسۆکانى شەڕ لەگەڵ ئێران نزیکن؟
دلیل جنگ با ایران فراهم شد؟
posted onSeptember 16, 2019
noبۆچوون

ئاڤاتوودەی

بەدوور نییە کە لایەنگرانی تیۆری "پلانگێڕی" بانگەشەی ئەوەبکەن کە ئەو کەسانەی کە ئێستا ئاسمانی عێراقیان کردووەتە شوێنی ڕمبازی خۆیان و ئۆپراسیۆنی ئاسمانی دژی هێزە بریکارییەکانی ئێران یەک دوای یەک جێبەجێ دەکەن، فڕۆکەی بێسەرنشین بەرەو گەورە پاڵاوگەی عەرەبستان (لە ڕووداوی ڕۆژی شەممە ۲۳ی خەرمانان) بە هاوکاری ئەمریکاوە یان بەبێ ئاگاداری ئەمریکا ئاڕاستە دەکەن، بۆ ئەوەیە کە تەنانەت ئەگەر ڕێگا بۆ شەڕێکی بەربڵاو نێوان ئەمریکا و ئێران خۆش نەکرێت لە ماوەیێکی کورت پێش بە دیداری دۆناڵد ترامپ لەگەڵ حەسەن ڕوحانی بگیردرێت..

یەمەن و شەڕ

کاردانەوەی عەباس مووسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی ئێران لە ڕۆژی یەکشەمە ۲٤ی خەرمانان بۆ ئاڵوگۆڕی ناوچەکە لە خاکی عەرەبستان و قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ ئەو ڕووداوە، دەریدەخا کە ڕژێمی ئێران دەیهەوێ ئەو هەنگاوانەی کە پێ دەچێ بە پاڵپشتی و هاوئاهەنگی خۆیەوە ئەنجام دراوە، وەک تیۆری پلانگێڕی پیشانی بدا.

بەڵام سەرهەنگ یەحیا سەریع، گوتەبێژی هێزەکانی ئەنساروڵای حووسی لە یەمەن (بە بڕوای ڕژێمی ئێران: "ئەرتەشی یەمەن")  ڕۆژی شەممە ۲۳ی خەرمانان لە کۆبوونەوەیێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە سەنعا، بە دڵنیاییەوە بەرپرسایەتی هێرشە پەهپادییەکەی بۆ سەر دوو پاڵاوگەی گەورەی عەرەبستانی لە ئەستۆ گرت و هەڕەشەشی کرد کە ئەم هێرشانە بەم زووانە پەرە دەستێنێت.

پاش تێپەڕبوونی چەند کاتژمێر لەم کۆبوونەوە خەبەرییەی سەرهەنگ یەحیا سەریع، بەڵگەی زیاتر دەردەکەوێت کە هێرشی پەهپادی بۆ سەر پاڵاوگەکانی عەرەبستان کە هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتەی ٥٠% دابەزاندووە، لە یەمەنەوە ئەنجام نەدراوە بەڵکوو ئەم ئەگەرە بەهێزتر دەبێتەوە کە پەهپادەکان لە عێراقەوە ئاڕاستەی خاکی عەرەبستان کرابێت.

یەمەن و شەڕ ٢

مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەروەی ئەمریکا دوێنێ شەو وێڕای جەختکردن لەسەر پاڵپشتی ڕژێمی ئێران لە حووسییەکان، بەبێ ئەوەی بە ئاشکرا بڵێت کە هێرشە پەهپادییەکان لە عێراقەوە یان شوێنێکی دیکە ئەنجام دراوە، بەدڵنیاییەوە نووسی کە هێرشەکان لە یەمەنەوە نەکراوە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئەگەری زۆرەوە بە پێی زانیارییە نهێنییەکان ئەم قسەی کردووە.

سیناتۆر لیندزی گراهام چەند کاتژمێر بەر لە تویتی مایک پۆمپئۆ، جەختی کردبوو کە بەهۆی ئەو تاوانە قورسەی کە ئێران تووشی بووە دەبێ هێرش بکرێتە سەر پاڵاوگەکانی ئێران.

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی شەممە و پێش لە قسەکانی پۆمپئۆ و گراهام ڕایگەیاند کە خۆی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادە و جێنشینی پاشای عەرەبستان لەمەڕ ئەو هێرشانەی کە کراوەتە سەر پاڵاوگەکانی کۆمپانیای نەوتی عەرەبستان "ئارامکۆ" لە ناوچەی بەقیق و خەریس وتووێژی کردووە بەڵام سەرکۆماری ئەمریکا هیچ جۆرە ئاماژەیێکی بەنێوی ئێران وەک تاوانباری ئەم هێرشانە یان ئەگەری وڵامدانەوەی ئێرانی نەکردووە.

یەمەن و شەڕ ٣

عەباس مووسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەروەی ڕژێمی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کاردانەوەیێک بە قسەکانی مایک پۆمپئۆ گوتی "ئەم هەنگاوانە پتر هاوشێوەی پلانداڕشتنی ڕێکخراوە نهێنیی و زانیارییەکانە بۆ لەنێوبردنی متمانەی وڵاتێک لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەمەبەستی ڕێخۆشکردن بۆ هەندێ هەنگاو لە داهاتوودا."

عەباس مووسەوی و سەرۆکەکانی لەتاران بەباشی لەوە تێگەیین کە ڕووداوی شەممە دژی عەرەبستان، ڕەنگە ڕێگای بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران خۆش کردبێت.

کەس لە جیهاندا حووسییەکان وەک هۆکارێکی سەربەخۆ بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ عەرەبستان هەژمار ناکات، سێ حەوتە لەمەوپێش شاندێکی باڵای حووسییەکان لەگەڵ عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕژێمی ئێران لە تاران دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبووە و سەفیری یەمەن لە ئێران ناسیننامەی خۆی خستووەتە بەردەستی جەواد زەریف.

بەرپرسانی تاران لە درێژەی شەڕی بریکاری لەگەڵ عەرەبستان، هەوڵی ئەوە دەدەن حووسییەکان بگۆڕنەوە بە حاکمی فەرمی یەمەن و هەرچی زووتر ئەمە جێبەجێ بێت باشترە، بەڵام ئەگەری هەیە بەهۆی پەلەیێک کە بۆ گورزوەشاندن بە عەرەبستانیان هەیە، ئەم جارە تووشی هەڵەیێکی ستراتژیک و قورس بن.

یەمەن و شەڕ ٤