بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیتالییەکان ئاوڕ لە ئاسەوارەکانى قەسرى شیرین دەدەنەوە

ئیتالییەکان ئاوڕ لە ئاسەوارەکانى قەسرى شیرین دەدەنەوە
AvaToday caption
کۆمەڵێک تویژەری ئیتالی سەردانی ئاسەوارە مێژووییەکانی قەسری شیرین دەکەن
posted onSeptember 14, 2019
noبۆچوون

سەرپەرشتی کارگێڕیی میراتی فەرهەنگی و پیشەسازی دەستی و گەشتوگوزاری قەسری شیرین باسى لەوە کرد لە حەفتەى یەکەمی مانگی ڕەزبەر، گرووپێکی توێژەری وڵاتى ئیتالیا سەردانی ئاسەوارە مێژووییەکانی قەسری شیرین دەکەن.

ئاسەوارە مێژووییەکانی قەسری شیرین و هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی سیستماتیک لە لایەن کۆماری ئیسلامی و باندەکانی دزییەوە کە ئەوانش زۆرینەیان سەر بە ئیتلاعات و سوپاى پاسداران، وێران و خاپوور دەکرێن. هێزە چەکدارەکانى کۆمارى ئیسلامى خۆیان گرنگى بەم ئاسەوارانە نادەن لە سەرتاسەرى ئێران بە گشتى و ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى و لە لایەکى تریشەوە بەردەوام بە هۆى پیاوەکانیان و کەسانى دیکەوە خەریکی دزی و فرۆشتنى ئەو ئاسەوارانەن.

ئەوە لە کاتێکدایە ئاسەوارە مێژووییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەنیا توانایی ئەوەیان هەیە هەلی کار بۆ سەدان و هەزاران کوردی ڕۆژهەڵاتی بخوڵقێنێ کەچی دەسەڵات هیچ گرینگییەکی پێ نادات.