بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاخۆ دەرکردنى بۆڵتن پەیوەندیى بە نەرمینواندنى ترامپەوە هەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران؟

آیا اخراج جان بولتون، نرمش پرزیدنت ترامپ برای راضی کردن ایران به دیدار است؟
posted onSeptember 11, 2019
noبۆچوون

ئاڤاتودەى

دەرکردنى جان بۆڵتن بە تویتێک لە لایەن دۆناڵد ترامپەوە پشتڕاستکردنەوەى ئەو زنجیرە ڕاپۆرتانەیە کە لە ماوەى حەوتووى پێشوو لەسەر سەردبوونەوەى پەیوەندى نێوان ئەو و ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى کۆشکى سپى بڵاو بوونەتەوە.

دۆناڵد ترامپ سێشەممە ١٠ى سپتەمبەر / ١٩ى خەرمانان لە تویتەرەکەیدا نووسى کە لە دوێنێ شەوەوە بە بۆڵتنى گوتووە کە کۆشکى سپى چیتر پێویستى بە خزمەتکردنى ئەو نییە و ئەمڕۆ بەیانى، دەستلەکارکێشانەوەکەى گەیشتە کۆشکى سپى. دۆناڵد ترامپ لە تویتەکەى ئەوەى پشتڕاست کردووەتەوە کە لەمەڕ پرسگەلى جیاواز کێشەى لەگەڵ بۆڵتن هەبووە.

 بەم شێوەیە ئەو ڕاستى ئەم ڕاپۆرتانەى سەلماند کە ئەو لە کۆشکى سپیدا میانەڕەوترین کەسى نێو دەسەڵات بوو.

بە پێى ڕاپۆرتگەلێکى زۆر، سەرکۆمارى ئەمریکا لەسەر چەندین پرسى جیاواز بێجگە لە ئێران، کێشەى لەگەڵ بۆڵتن هەبوو وەک پرسى کۆریاى باکوور و ڤەنزوێلا و ...

بە ڕۆیشتنى بۆڵتن، "ب"ـیێک لە چوار ناوى "تیمەکەى ب" کەم بووەوە کە جەواد زەریف بەردەوام دووبارەى دەکردەوە. لادانى بۆڵتن، کۆمارى ئیسلامى دڵخۆش دەکات و تەنانەت ئەگەر سوودێکى کردەیی بۆ ئێران نەبێت، بەڵکو ئەمە بە سەرکەوتنێکى سیاسى ناڕاستەوخۆ بۆ خۆیان هەژمار دەکەن.

ئیسرائیل دوژمنى کۆمارى ئیسلامى کە ڕوانگەکانى بۆڵتنى لە خۆى نێزیک دەبینى، تا ئاشکرابوونى ڕوانگەى ترامپ لەم بارەوە، ئەوا بێدەنگى هەڵدەبژێرێت. دۆناڵد ترامپیش بەڵێنى داوە کە لە حەوتووى ئایندەدا جێگرەوەکەى بۆڵتن دیارى بکات. دوێنێ شەو ترامپ بۆ بۆڵتنى نووسیوە کە کۆشکى سپى چیتر پێویستى بەو نییە، وا پێدەچێت ئەم خواستەى ئەو چەند کاتژمێرێک دواى ئەوە بوو کە جارێکى دیکە لە نێو ڕۆژنامەنووسانى کۆشکى سپى گوتى ئامادەى دیدارم لەگەڵ حەسەن ڕوحانى، کردەیەک کە بێگومان بۆڵتن بە هیچ شێوەیەک لەگەڵى نەبوو.

دواهەمین شڕۆڤەکان باس لەوە دەکەن کە بڕیارە شەخسییەکەى دۆناڵد ترامپ لە چەند ڕۆژى ڕابردوو، سەبارەت بە بانگهێشتکردنى تاڵیبان بۆ ئامادەبوون لە ئەمریکا (کە ترامپ خۆى دواتر ئەمەى باتڵ کردەوە)، بە هۆکارێکى زۆر گرنگ و بە پەلەى جیابوونەوەى دۆناڵد ترامپ و جان بۆڵتنە.