بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

زارا ۱۱۰ ڕۆژە دەستبەسەرە

زارا ۱۱۰ ڕۆژە دەستبەسەرە
AvaToday caption
posted onSeptember 9, 2019
noبۆچوون

زارا محەمەدی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، خەڵکی دێولان و دانیشتووی شاری سنە لە کاتێکدا ۱۱۰ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە کە تا ئێستا تۆمەتى دەستبەسەرکردنەکەى ڕوون نەکراوەتەوە و تەنانەت بەرپرسانی دادوەریی شاری سنەش هیچ جۆرە بەڵگەیێکیان بۆ دەرخستنى تۆمەتەکانی نییە.

بە وتەی بنەماڵەکەی ماوەیێک لەمەوپێش، زارا لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە خستوویانەتە ژێر گووشار و داوای لێدەکەن هەندێ شتیان بۆ واژوو بکات تا چارەنووس و حوکمەکەی ڕوون ببێتەوە و دەیانهەوێ خۆی دژی خۆی بەڵگە پێک بێنێت، بەڵام ئەو قەبووڵی نەکردووە و گوتوویەتى هەموو ئەو تۆمەتانە درۆیە.

زارای ۲٨ ساڵە، ٦ ساڵ بە شێوەی خۆبەخشانە لە گوندەکانی کوردستان خەریکی ڕاهێنانی زمانی کوردی بە منداڵان بووە و لە کارەساتی بوومەلەرزەی کرماشان و لافاوەکەی لۆڕستان چالاکی بووە و هاوکاری کۆ کردووتەوە. تەنیا لە کۆماری ئیسلامیدایە کە سەرەتا کەسێک دەسبەسەر بکرێت دواتر تۆمەتى بۆ هەڵببەسترێـ و ئەوجا حوکم بدرێت.