ڕۆمانی "سێ هەنگاو و سێدارەیەک" یەکێکە لە ڕۆمانەکانى ڕۆماننووسى گەورە "جان دۆست" کە ئێستا وەرگێڕدراوەتە سەر زمانى فارسى.
دەزگاى چاپى مادیار لە کەناڵی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تلێگرام بڵاوی کردەوە کە ڕۆمانی سێ هەنگاو و سێدارەیەک لە نووسینی جان دۆست، لەلایەن جەلال عوسمانیان وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و بەم زوانە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
ڕۆمانی سێ هەنگاو و سێدارەیەک، گێڕانەوەیەکە لە ژیان و خەباتی شێخ سەعیدی پیران، یەکێک لە ڕێبەرانی جووڵانەوەی نەتەوەیی کوردی تورکیایە. ڕۆمانی کۆبانێ کە پێشتر بە سپۆنسەریی دەزگای میدیایی باس چاپ و بڵاو کرایەوە، وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی و لە ئێران بڵاو کرایەوە.
جان دۆست، نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی کورد، لەدایکبووی ۱۹۶۵ی کۆبانێیە و چەندین کتێبی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی و لە فارسیەوە بۆ عەرەبی و کوردی وەرگێڕاوەتەوە.