بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەسەڵاتدارانی ئێرانی بە پێوانی تیرۆریزم شرۆڤەی تێکۆشان بۆ مافی نەتەوەیی دەکەن

.
posted onSeptember 25, 2018
noبۆچوون

 

وەزیرێکی پێشووی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ هەواڵدەری ئیلنا بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلان بە تیرۆریزم نێودێر دەکات.

 

عەلی ڕەبیعی وەزیری پێشووی وەزارەتی تەعاون، کار و ڕفاهی کۆمەڵایەتی کۆماری ئیسلامی  کە بۆمەڕاسیمی بەخاک سپاردنی کوژراوانی سوپای پاسداران لە خوزستان سەردانی ئەو شارەی کردبوو لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئیلنا گووتی ناکرێ تیرۆریسم بە بزاڤێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێودێر بکەین کە مەبەستی لە ڕەوتی ئەلاهوازە.

دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەردەوامن لە شاردنەوەی ڕاستیەکان و هەر جوڵەیەکی دژبەرانیان بە پیلانی ئەمریکا دەزانن

 

عەلی ڕەبیعی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ ئێمە لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشەوە هاوشێوەی ڕوداوەکەی خوزستانمان زۆر دیوە و بە گووتنەوەی  ئەو قسە کلێشەییە کە ئەمریکا هەوڵی لەبار بردنی ئەمنیەتی نەتەوەیی ئێران دەدات ئەویش بە رێگای درووست کردنی گروپی تووندڕەو و تیرۆریست دەیهەوێ وەک هەمیشە سوڕەتی پرسەکە پاک کاتەوە و ئەو ئاپاڕتایدە نەتەوەیی و ئابوری و سیاسیە زۆرانەی دەرحەق  بە نەتەوەی عەڕەب لە ئێراندا گرتوویانە بەر لە بەر چاوی خوێنەر بشارێتەوە.

 

دەسەڵاتدارانی ئێرانی خەمی هەژاری خەڵک ناخۆن و لە بیری تەواویەتی ئەرزی دان

لە کاتێکدا ئەهواز و خوزستان بە دەوڵەمەندترین ناوچەکانی ئێران هەژمار دەکرێن و زۆرترین سامانی ژێر زەوی ئێران واتە نەوت لەو دو پارێزگایە دا هەڵکەوتووە بەڵام لە جەدولی دیاری کردنی هەژاری لە ئێراندا هەمووکات یەکەم و دووهەمی ئێرانن و هەژاری و بێکاری بڕستی لەو پارێزگایە بڕێوە.

عەلی ڕەبیعی کە کەسێکی ئاکادیمیسیەنیشە هەموو ئەو ڕاستیانە بە گووتنی ئەوەی 'ڕاستە دۆخی ئابوری وڵات خراپە' دەشارێتەوە و دەڵێ دەبێ هەمومان هێور و لەسەرخۆ بین و کار بکەین بۆ پاراستنی تەواویەتی ئەرزی لە ئێراندا!

 ناوبراو پرسی نەتەوەکان بە تیرۆریزم پێناسە دەکات و دەلێ ئەو حەڕەکەتانە ئاوێتەیەکن لە ئیدۆلۆژی هەڵە و پشتیوانی ماڵی دەرەکی و هاوکات ڕێکخراوە سێخوریە جیهانیەکان.

شایانی باسە کۆماری ئیسلامی هەموو جوڵەیەکی مەدەنی و سیاسی و چەکداری وەک یەک چاو لێدەکات و سزای سێدارە و زیندانی درێژ خایەن ئاقیبەتی ناڕازیان بەو حکومەتەیە.

رۆژی ١٧ ی خەرمانانی ئەو مانگە کۆماری ئیسلامی هێرشێکی مووشەکی کردە سەر بارەگای دو حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و کوردستانی ئێران و لە ئەنجامدا ١٧ کادر و پێشمەرگەی دوو لایەنی دێموكڕات شەهید و پتر لە ٥٠ کەس بریندار بوون و لە لایەکی دیکە هەر لەو رۆژەدا سزای دێدارەی سەر ٦ بەندکراوی سیاسی کورد جێبجێ کرا.