بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دۆخى مافى مرۆڤ لە ئێران هێڵى سوورى بەزاند

دۆخى مافى مرۆڤ لە ئێران هێڵى سوورى بەزاند
AvaToday caption
تەنیا لەماوەی یەک مانگی ڕابردوو ۳٨ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون
posted onSeptember 7, 2019
noبۆچوون

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی ئێران لە نۆروێژ ڕاگەیاند کە تەنیا لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو ۳٨ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە ئەم ڕێژەیە لەچاو هەمان کاتى ساڵی پێشوو، دوو ئەوەندە زیادى کردووە.

بەپێ ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەیە، لە نێوان ۳٨ بەندکراوی لەسێدارەدراو لە مانگی ڕابردوو، ۳۰ کەس بەتۆمەتی قەتڵ و ٦ کەس بەتۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە مادەهۆشبەرەکان و ۲ کەسیش بەتۆمەتی دژایەتى لەسێدارە دراون. هەروەها ۲ حاڵەت لەم سێدارانەش لە پێش چاوی خەڵک و لە شوێنێکی گشتی ئەنجام دراون.

پسپۆڕانی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشتر بەدەیان جار سەرکۆنە و ئیدانەى لەسێدارەدانیان لە شوێنی گشتی و لەبەرچاوى خەڵک کردبوو، کەچى کۆمارى ئیسلامى بەردەوامە لەم کارەى و هەر حەفتەى پێشوو بوو کە بکوژى مەلاکەى ئەهواز لەبەرچاوى خەڵک لەسێدارە درا.

بەپێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی ئێران، لە ماوەی ۷ مانگی ڕابردوو لانیکەم ۱٨٥ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە لەچاو کاتی هاوشێوەی ساڵی پێشووی ۱۲٪ زیادی کردووە.

اعدام