بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سیناتۆرێکى ئەمریکى: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵەیەکی کوشندەیە

سیناتۆرێکى ئەمریکى: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵەیەکی کوشندەیە
AvaToday caption
posted onSeptember 4, 2019
noبۆچوون

نوێنەری کۆماریخوازی ئیلاتەی تێگزاس لە مەجلیسی سەنای ئەمریکا هۆشداری دا هەر جۆرە گەڕانەوەیەکی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەگەڵ ئێران ناسراوە بە "بەرجام" هەڵەیەکی کارەساتبارە.

 سیناتۆر کروز هەروەها سەبارەت بە گرووپێک لە واشنگتۆن کە بە شاراوەیی کار بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام دەکەن هۆشداری دا.

سیناتۆر کروز ڕۆژی سێشەممە ١٢ خەرمانان لە ناوەندی هادسن لە واشنتۆن ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ناسراو بە بەرجامی بە یەکێک لە گرینگترین هەڕەشەکان لەسەر ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا دانا و ستایشی بڕیاری دۆناڵد ترامپی کرد بۆ چوونە دەر لە ڕێککەوتنەکە.

تێد کروز لە گفتوگۆ لەگەڵ مایک دوران تویژەری پلەبەرزی ناوەندی هزری هادسن گووتی: ئێستاش گرووپێک لە واشنتۆن و هەندێک وەزارەتخانەکان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئیزن دان بە کۆماری ئیسلامی بۆ فرۆشی نەوتەکەی هەوڵ دەدەن. سیناتۆر کروز بە کاردانەوە بە پێشنیاری دانی ١٥ ملیار دۆلار بە ئێران لە لایەن فەرانسە گووتی: هیوادارام ستیو منوشێن وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا فریوی نەخواردبێ و ڕێگەیەک هەڵنەبژێرێ ببێتە نویل چەمبەرلین ـی زەمانەی ئێستا.

نویل چەمبەرلین سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە سەردەمی ئاڵمانی نازیدا بوو کە پێی وابوو بە سازان و ڕێککەوتن لەگەڵ هیتلەر دەکرێ بەر بە زیادبوونی خەسارەکان بگیرێت.