بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

برایان هۆک: بەرجام بۆ ئێمە باش و بۆ کۆمارى ئیسلامى ڕووخێنەر بووە!

برایان هۆک: بەرجام بۆ ئێمە باش و بۆ کۆمارى ئیسلامى ڕووخێنەر بووە!
AvaToday caption
posted onSeptember 4, 2019
noبۆچوون

ئەمڕۆ کۆنفڕانسى ڕۆژنامەنووسى برایان هۆک نوێنەرى تایبەتى ئەمریکا سەبارەت بە کاروبارى ئێران هەبوو و باسی ئەو گەمارۆ نوێیانەى کرد کە ئەورۆ لە لایەن وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا لەسەر ئێران دانرا، گەمارۆیەک کە ١٦ کۆمپانیا، ١٠ کەسایەتى و ١١ نەوتکێشى کۆمارى ئیسلامى دەگرێتەوە.

 

برایان هۆک لە کۆنفڕانسە ڕۆژنامەنووسییەکەدا یەک بە یەک وەڵامى ڕۆژنامەنووسانى دایەوە کە لێرەدا سەرنجتان بۆ سەر بەشێکى ڕادەکێشین:

▪️  پاداشتى ماددى دەدین بۆ زانیارییەک کە ببێتە هۆى وەستاندنى ئاڵوگۆڕى دراوى و وەستاندنى داهاتى سوپاى پاسداران.

▪️ کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ ئەوەى بتوانێت نەوتەکەى خۆى لە کاتى گەمارۆکاندا بفرۆشێت، نەوتکێشەکانى بە نهێنى ئاڵوگۆڕ پێ دەکات.

▪️ ئێمە دەمانەوێت بەر بە کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست بگرین.

▪️  بەڵام دەست لەسەر گەمارۆکانیش هەڵناگرین تا ئێران دەست نەکێشێت لەو پێشێلکارییانەى کە دەیانکات.

▪️  سەرکۆمار دەیهەوێت گفتوگۆ بکات بەڵام لەسەر ڕێککەوتنێکى نوێ و باشتر.

▪️  مێژووى چل ساڵەى کۆمارى ئیسلامى دەریخوستووە کە ئەوان زۆر باش لە یارى مشک و پشیلە شارەزان.

▪️  ئەمڕۆ ئێران گوتى یەک دوو مانگ دەدەنە ئەوروپا، ئەمەش باجوەرگرتنی ئاخوندەکانە لە ئەوروپییەکان.

▪️  مێژوو نیشانى داوە کە ئێرانییەکان نەهاتوونەتە سەر مێزى گفتوگۆ

▪️  ئەوروپییەکانیش پشتیوانى لە تیرۆریزمى کۆمارى ئیسلامى ناکەن.

▪️  دەرچوون لە بەرجام بۆ ئێمە زۆر باش بووە.

▪️  سەرکۆمارى ئێمە دەیهەوێت لە ڕێگەى دیپلۆماسییەوە کێشەکانمان لەگەڵ ئێران چارەسەر بکات.

▪️  کێشە گفتوگۆ نییە، ئێمە گۆڕانکارى سیاسەتەکانى کۆمارى ئیسلامیمان لا گرنگە.

▪️  ئاخۆ ئێران دەتوانێت وەک وڵاتێکى ئاسایی ڕەفتار بکات، لەو کاتەدایە کە ئێمە گفتوگۆ دەکەین.

▪️  ئێمە زۆر بە ڕوونى گوتمان لێخۆشبوون چى دەگرێتەوە، بەڵام ئێستا ئەمە تەواو بووە.

▪️  سەرکۆمار گوتوویەتى کە دۆخەکە لەبار بێت، ئێمە گفتوگۆ دەکەین. ئەم دۆخەش ئەوکاتەیە کە ئێران مەرجەکان قبوڵ بکات.

▪️  سوپا لە چەند مانگى ڕابردوودا تۆڕێکى نەوتى نایاسایی دامەزراندووە.

▪️  گەمارۆى سوپاى پاسداران و سوپاى قودس بۆ ئەوەیە کە دەیانهەوێت بنکەیەکى سەربازى لە سوریە دروست بکەن تا مەترسى بخەنە سەر ئیسرائیل و دراوسێکان.

▪️  سوپا سوود لە فرۆشى نایاسایی نەوت وەردەگرێت بۆ پشتیوانى تیرۆریزم.

▪️  ئێران بە شێوەى نایاسایی نەوت دەگوازێتەوە بۆ سوریە.

▪️  ئێمە چەندین جار نیشانمان داوە کە گەمارۆکانى پێشوو درێژەیان دەبێت و هى نوێش دەبێت.