بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا سیستەمێکی نوێی موشەکی لە ئاسیا جێگیر دەکات

ئەمریکا سیستەمێکی نوێی موشەکی لە ئاسیا جێگیر دەکات
AvaToday caption
posted onAugust 3, 2019
noبۆچوون

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەمای هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕەوتی هێزگرتنی چین لە ئاسیا لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا کۆمەڵێک مووشەکی نوێ لەو کیشوەرە (قارە) جێگیر بکات.

مارک ئێسپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری جێگیرکردنی مووشەکی نوێێ نێونجبڕ لە ئاسیا دوای چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە پەیمانی پێشگرتن لە پەرەپێدانی مووشەکی ئەتۆمی نێنونجبڕ ناسراو بە "ئای ئێن ئێف" جەختی لەوە کردەوە "پێمخۆشە ئەو کارە ئەنجام بدرێت".

سەرۆکی پنتاگۆن لە دەستپێکی نوێی سەفەرێکی یەک حەوتویی خۆی بۆ ناوچەی ئاسیا و ئوقیانوسیە، لە سیدنى بە هەواڵنێرانی گووت: ئێمە دەمانهەوێ ئەو هەوڵە لە نیزیکترین کاتدا ئەنجام بدرێت. ڕەنگە لە مانگی ئایندەدا ئەو کارە بکەین و ئەگەری ئەوەش هەیە ئەو کارانە زەمەنێکی زۆرتر بخایەنن.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر سەبارەت بە جێگیرکردنی مووشەکانی ئەمریکا بدات وەبیری هێنایەوە: نامهەوێ بکەومە گوومان و ئێمە سەبارەت بەو پرسانە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی خۆمان قسە دەکەین. ڕۆژی هەینی، ئەمریکا بە تۆمەتبارکردنی ڕووسیە بە پابەندنەبوون بە بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی پەیمانی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی مووشەکی ئەتۆمی نێونجبڕ ڕایگەیاند بە شێوەی فەرمی لەو ڕێککەوتنە دەچێتە دەر کە لە سەردەمی شەڕی سارد واژۆ کراوە.

چین و ئەمریکا

پەیمانی پێشگرتن لە بەرهەمهێنان و تاقیکاری مووشەکی ئەتۆمی نێونجبڕ و کورتمەودا ساڵی ١٩٨٧ لە لایەن ڕۆناڵد ڕێگان، سەرکۆماری ئەو کاتی ئەمریکا و میخائیل گۆرباچۆف سکرتێری حزبی کۆمۆنیستی یەکیەتی شورەوی واژۆ کرا.

بە هۆی ئەو ڕێککەوتنە سایتە ئەتۆمییەکانی ئەو دوو وڵاتە بۆ ماوەی دە ساڵ چاوەدێریان بەسەردا کرا و زیاتر لە دوو هەزار مووشەکی کورت ونێونجبڕ لەناوبران. پێشگرتن لە بەکارهێنان و پەرەدان بە موشەکی سەرزەوی بە مەودای زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆمەتر یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی بوو.

دوای هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لەو پەیمانە، واشنتۆن بە شێوەی ئازادانە دەتوانێ کێبەرکێ لەگەڵ وڵاتی چین بکات. کۆگای مووشەکی پێکەن بە شێوەیەکی بەرفراوان چەکی قەدەغە کراوی تێدایە. مارک ئێسپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەو بارەوە ڕایگەیاند دوای کۆتاییهاتنی ئەو پەیمانە، چین نابێ سەبارەت بە پڕۆژە مووشەکی و سەربازییەکانی ئەمریکا تووشی سەرسوڕمان بێت. سەرۆکی پنتاگۆن ڕایگەیاند ٨٠%ی کۆگای مووشەکی چین لە چەکی قدەغەکراو پێک هاتووە.

جێگەی ئاماژەیە دۆنالد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژێک دوای چوونە دەری ئەمریکا لە ڕێکەوتنەکە، داوای چێبوونی پەیمانێکی نوێی کرد کە چین و ڕووسیە لایەنێکی بن.