بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خامنەیی شەو و ڕۆژ لە خەمى هەژاراندایە!

خامنەیی شەو و ڕۆژ لە خەمى هەژاراندایە!
AvaToday caption
posted onJuly 28, 2019
noبۆچوون

محەمەد گوڵپایەگانی، سەرۆکی نووسینگەی خامنەیی گووتویەتی: وڵات لە هەلومەرجێکی تایبەتی دایە و زۆربەی بنەماڵەکان لە هەژاریدان، بەڵام بە داخەوە هێندێک مێش میوانیشیان نییە.

گوڵپایەگانی سەبارەت بە خامنەیی گووتی: ڕێبەر لە تاوی هەژاران شەو و ڕۆژی نییە و هەموو ئەو ئیمکاناتەی لە دەستی جەنابیان دایە لە هەموو ناوچەکانی ئێران بۆ خزمەتی هەژاران خەرج دەکرێت. ئەو قسانەی گوڵپایەگانی لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئێران بە هۆی سیاسەتە شەڕخوازەکانی خامنەیی لە هەلومەرجێکی زۆر نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن و چینی نێونجی کۆمەڵگەش هاتووەتە ژێر هێڵی هەژاری.

هێزی کڕینی خەڵک بە شێوەیەکی بێوێنە هاتووەتە خوارێ و فرۆشتنی ئەندامانی لەش  لە لایەن خەڵکی ئێران بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان بووە بە دیاردەیەکی ئاسایی!

ئەوانە هەموو لە لایەک و دزینی سامانی خەڵکی ئێران و دانی بە گرووپە تیرۆریستییەکان و هەروەها پەرەدان بە سیستەمی مووشەکی و هەوڵدان بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆم لە لایەکی دیکە بەشێکن لە خەمخۆرییەکانی خامنەیی بۆ هەژارانی ئێران!

خامنەیی بە درووستکردنی مووشەک و بۆمبی ئەتۆم ئەو نانەى کە لەسەر سفرەى هەژارانی ئێرانیش بوو وەریگرتەوە، بۆیە تەنیا ڕیگەی کۆتاییپێهاتنی هەژاری و برسییەتی لە ئێران ڕووخانی کۆماری ئیسلامییە.