بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

٦٠%ى خوێندکارانی پزیشکی ئێران پشکدارانە دەچنە زانکۆ

٦٠%ىخوێندکارانی پزیشکی ئێران پشکدارانە دەچنە زانکۆ
AvaToday caption
posted onJuly 28, 2019
noبۆچوون

بابەتی پڕکێشەی "پشکداریەتی" بۆ چوونە نێو زانکۆکانی ئێران دڵەڕاوکێیەکانی بۆ ئاستی کواڵیتی ڕاهێنان زیاد کردووە، تەنانەت لە نێوبەرپرسانی کۆماری ئیسلامیشدا.

حەمید ئەکبەری، جێگری ڕاهێنانی وەزیری تەندروستی ئێران، ڕۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژ، ڕخنەی لە دۆخی پشکداریەتییەکانی وەرگرتنی خوێندکار لە بەشە پزیشکییەکانى زانکۆکان گرت و گوتی کە زیاتر لە ٦٠%ی خوێندکارانی ئەم کەرتە لە ڕێگای پشکداریەتی دێنە زانکۆ و بەدواداچوونەوەکانی ئەم وەزارەتخانەشە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە ئەنجامێکی نەبووە.

ئەم بەرپرسی وەزارەتی تەندروستییە گوتیشی: هەبوونی پشکداریەتی جۆراوجۆر بۆ وەرگرتی خوێندکار لە بەشە زانستییە پزیشکییەکان، یەک لەو هۆکارانەیە کە کێشەکانی بۆ چۆنیەتی چوونەنێو  زانکۆکانی بە تایبەت زانکۆی پزیشکی زیاترکردووتەوە.

شایانی باسە باسی پشکداریەتی بۆ وەرگرتنی خوێندکار، فەزیحەتی ڕاهێنانی بەتایبەت لە گرووپی پزیشکیدا دروست کردووە و بەشێکی زۆر لە هەڵە پزیشکییەکان کە دەبێتە هۆی کەمئەندامی و یان مەرگی نەخۆش لەبەر نەبوونی توانایی و پسپۆڕی پزیشکەکە لە ئیشەکەیدایە کە بە تواناییەکی زۆر کەمەوە بۆ ئەم ئیشە پڕ زەحمەتە وەرگیراوە.