بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەنجوومەنی شارەکان بنکەیێک بۆ گەندەڵی

ئەنجوومەنی شارەکان بنکەیێک بۆ گەندەڵی
AvaToday caption
٤ ئەندامی ئەنجوومەنی شاری ئەندیشە ماوەی سێ ساڵی لەژێر ناوی کرێکاری شارەداری مووچە وەردەگرن
posted onJuly 28, 2019
noبۆچوون

ڕەسوول ئەحمەدزادە، قازی لقی سێی دادگای گشتی شاری چوارباخ بەهەواڵدەری ئیسنای گوتووە "کاتی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسییەی گەندەڵی لە بەڕێوەبەرایەتیی شاری چوارباخ، حاڵەتێکم بینیوە کە پیشان دەدا دوو ئەندامی ئەنجومەنی شاری چوارباخ لەگەڵ شارەوانی ئەندیشە گرێبەستی کرێکارییان واژۆ کردووە و لەوێ مووچەیان وەردەگرت بەبێ ئەوەی ئەرکێکیان هەبێ و ئیشێک لەوێ جێبەجێ بکەن."

ئەحمەد زادە گوتیشی "لەبەرامبەردا، دوو کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی شاری ئەندیشەش لە گەڵ شارەداری چوارباخ گرێبەستی هاوشێوەیان واژۆکردووە و لە ژێرناوی کرێکاری شارەداری ئەندیشە مووچەیان وەردەگرت". ئەم چوار ئەندامی ئەنجوومەنی شارە جیا لە مووچەی مانگانە، بیمەشیان دەرکراوە.

دوو ئەندامی ئەنجوومەنی شاری چوارباخ هەر لەو کەسانەن کە پێشتر  لەسەر دۆسییەی گەندەڵی بەڕێوەبەرایەتیی شاری چوار باخ دەسبەسەر کرابوون.

شایانی باسە شارەوانییەکان لە پێدانی مووچەی کرێکارانی خۆیان ماونەتەوە و کرێکاران سێ مانگ و چوارمانگ جارێک مووچە وەرناگرن، کەچی بەم شێوەش غدر لە خڵکەکە دەکەن و گیرفانی خۆیان و ئەنجومەنی گەندەڵی شارەکانیان ئاخنێوە.