بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: با ئێران نیشان بدات کە ئامادەی دانوسانە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: با ئێران نیشان بدات کە ئامادەی دانوسانە
AvaToday caption
posted onJuly 17, 2019
noبۆچوون

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە سەرکۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە چەندین جار گوتوویانە ئامادەی وتووێژی بێمەرجن لەگەڵ ئێران و ئێرانییەکان تەنیا دەبێ  پیشان بدەن کە ئامادەی وتووێژن.

ئەم قسانە بەشێک لە قسەکانی مۆرگان ئۆرتگاس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا،لە وڵامی ئەو پرسیارانەبوو کە پەیوەندی بە ڕاگەیاندنی ئامادەبوونی ئێران بۆ دانوسان سەبارەت بە پلانی مووشەکی و پاشان ڕەتکردنەوەی ئەم هەواڵانە لەلایەن تارانەوە بوو. ئۆرتگاس گوتى "هێشتا ڕاپۆرتە نوێیەکانم نەبینیوە بەڵام پەیامی ئێمە ڕوونە؛ ئێمە دەمانهەوێ لەگەڵ ئێرانییەکان وتووێژ بکەین. سەرکۆمار و وەزیری دەرەوە، چەندین جار گوتوویانە بە بێ مەرج لە گەڵ ئێران دانوسان دەکەن. ئێرانییەکان تەنیا دەبێ پیشان بدەن کە ئامادەی وتووێژن."

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسیشى لەوە کرد کە خواستی دیپلۆماسی لەلایەن ئەمریکاوە بە دەیان جار ڕووبەڕووی کردەوە توندوتیژەکانی ئێران لە ناوچەکە بووەتەوە.

ئۆرتگاس بۆ ڕوونکردنەوەی کردەوە توندوتیژەکانی ئێران، ئاماژەی بەم خاڵانە کرد:

ـ هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگەرەکان لە ئاوەکانی باشووری ئێران

ـ جارێکیتر تۆمەتبارکردنی ئێران بۆ ئەنجامدانی ئەم کردەوەیانە

ـ هەروەها تۆمەتی دووبارە بۆ بەربەستکردنی ڕێگای نەوتهەڵگری بەریتانی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە

ڕژێمی ئێران هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان لە کەنارەکانی باشووری ئێرانی گوماناوی نێو برد و ڕەتی کردەوە. بەرپرسانی ئێران، بەربەستدروستکردنیان لە ڕێگای هاتوچۆی نەوتهەڵگرە بەریتانییەکەیان ڕەت کردووتەوە، بەڵام تاقمێک لەوان وەک ڕێبەری کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیان کردووە کە بەرپەرچی دەسبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرەکەی ئێران لە جەبەل تارق ئەدەنەوە.

کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە چەند حەفتەی ڕابردوو زیادی کردووە. سەرەڕای ئەمانەش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ: دەوڵەتی ترامپ بە پێچەوانەی ئەو گومانە کە ئەڵێن بەرەوە شەڕ لەگەڵ ئێران دەجووڵێتەوە، هەنگاوی هەڵێناوە. مۆرگان ئۆرتگاس گوتوویەتى "سەرەڕای هەندێ قسە و باس لە واشنتۆن لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو کە دەڵێن جووڵانەوەی دەوڵەت بەرەو شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ ئێرانە، ئێمە پێمانوایە بە پێچەوانەی ئەوقسانە هەنگاومان هەڵێناوە."

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها گوتی "لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەو شتەی کە گوتوومانە بەردەوام درێژەی هەیە، ئێمە بە بێمەرج لەگەڵ ئێرانییەکان چاوپێکەوتن، وتووێژ و دانوسان دەکەین." ئۆرتگاس لە درێژەدا جەختی لەوە کردەووە " ۱۲ داخوازی دیاریکراو لە لایەن مایک پۆمپئۆ بەردەوام لەسەر مێزە."

مایک پۆمپئۆ پێشتر ۱۲ داخوازی بۆ پێکهاتنی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دیاری کردبوو کە بە شێوەیێکی بەربڵاو ئەم پرسانەی دەگرتەوە؛ پلانی ئەتۆمی و مووشەکی، هەڕەشەی سایبری و ئەو چەکدارانەی کە کۆماری ئیسلامی پاڵپشتییان لێ دەکا، دەستێوەردان لەوڵاتانی ناوچەکە و کشانەوە لە سووریا و هەندێ پرسی دیکە.