بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاخۆ ئێران دەستى لە ونبوونی نەوتهەڵگرەکە هەیە؟!

ئاخۆ ئێران دەستى لە ونبوونی نەوتهەڵگرەکە هەیە؟!
AvaToday caption
posted onJuly 16, 2019
noبۆچوون

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە ئەسۆشیتدپرێسیان گووتوە: گومانی ئەوە هەیە ئێران بەرپرسی ونبونی نەوتهەڵگرەکەی ئیمارات لە گەرووی هورموز بێت.  ئەمریکییەکان دەڵێن ئەو کەشتییە لە نیزیک قشم کە یەکێک لە بنکەکانی سوپای پاسداران لەوێیە، ون بووە.

ئەو کەشتییە دوو ڕۆژ پێش لەکاتێکدا خەریکی تێپەڕین لە گەرووی هورموز بووە، ون بووە. ئەسۆشیتدپرێس بڵاوی کردووەتەوە بە پێی زانیاری جووڵەی کەشتییەکان ئەو نەوتهەڵگرە هی وڵاتی ئیمارات بووە کە دوای چوونی بۆ ناو ئاوەکانی ئێران ناردنی فڕێکانسەکانی ڕاگرتووە و دەزگای شوێنهەڵگرەکەی کووژاوەتەوە.

ئەو نەوتهەڵگرە کە ناوی " ئێم تی ڕیاح" بوو لە ئیمارات تۆمار کراوە، بەڵام بە ئاڵای پاناما جووڵەی کردووە و تا ئێستە هیچ هەواڵێک لە شوێنی مانەوەی لەئارادا نییە.  ئیمارات ڕەتی کردووەتەوە کەشتییەکە سەر بەو وڵاتە بێت.

شایانی باسە، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە قسەکانی ئەوڕۆی خۆیدا بە ئاماژەدان بە ڕاگرتنی کەوشتی هەڵگری نەوتی ئێران لە جەبەل تارق، هەڕەشەی ئەوەی کرد کۆماری ئیسلامی و کەسە ئیماندارەکانی ئەو خراپەکارییەی بەریتانیا بێ وڵام ناهێڵنەوە و لە کات و شوێنی خۆی وڵامی دەدەنەوە.