بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاستی مردنی ئەوروپاییەکان لە ڕێژەی منداڵبوونیان زیاترە

ئاستی مردنی ئەوروپاییەکان لە ڕێژەی منداڵبوونیان زیاترە
AvaToday caption
posted onJuly 11, 2019
noبۆچوون

 

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی دانیشتووان، دامەزراوەی ئاماری ئەنجومەنی ئەوروپا "یۆرۆستات" ڕایگەیاند، کۆی گشتی دانیشتووى ٢٨ وڵاتی ئەوروپایی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ زایینی ٥١٣ ملیۆن کەس بووە کە بە جیاوازی لەگەڵ ٣٠ ساڵ لەمەو پێش کە ئەو ڕێژەیە ٤٧٤ ملیۆن بووە، ٨ لەسەد گەشەی کردووە.

یۆرۆستات هەروەها ڕایگەیاندووە دانیشتووى یەکیەتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٧ ڕا هەتا کۆتایی ساڵی ڕابردووی زایینی ١.١ ملیۆن کەس زیادی کردووە. ئەوەی جێگەی سرنجە ئەوەیە، گەشەسەندنی دانیشتووان لە ئەوروپا دەرئەنجامی چوونی پەنابەرە بۆ ئەو وڵاتانە و لە ڕاستیدا نرخی بەرز بوونەوەی دانیشتووان لە ساڵی ٢٠١٧ ڕا ئاڵوگۆڕی بەسەردا نەهاتووە.

بە پێی زانیارییەکانی یۆرۆستات، لە کاتێکدا وڵاتانی بوڵغارستان، لێتۆنی، لیتوانی و ڕۆمانی، لە ناو وڵاتانی ئەوروپایی زۆرترین ئاستی مردنیان تێدا تۆمار کراوە، وڵاتانی ئیرلەند، سوئید، فەڕانسە و بڕیتانیا زۆرترین ئاستی لە دایک بوونیان تێدا تۆمار کراوە.

اروپا

هەروەها لە نێوان ٢٨ وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا، ئیرلەند زیاترین ڕێژەی لە دایک بوون لە بەرامبەر مردنی تێدا تۆمار کراوە و لە بەرامبەردا بولغارستان زیاترین ئاستی زیاد بوونی مردن لە بەرامبەر منداڵ بوونی تێدا تۆمار کراوە. بە پێی ئەو ئامارە کەمترین ڕێژەی لەدایک بوون و مردن لە ئیتالیا تۆمار کراوە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی یۆرۆستاتدا هاتووە، دانیشتووی ١٠ وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ زایینیدا کەمی کردووە ، کە لەو نێوەدا لێتوانی، بولغارستان و کرواسی لە ڕێزبەندی سەرەوەدان. زیاترین رێژەی زۆربوونی دانیشتووان لە وڵاتانی ماڵتا، لۆکزامبۆرگ و ئیرلەندا تۆمار کراوە.

هەر بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ئەڵمان و فەڕانسە زۆرترین ڕێژەی دانیشتووانى ئەوروپایان هەیە. ئەڵمان بە ٨٣ ملیۆن دانیشتوو، ١٦.٢ لەسەد و فەڕانسە بە ١٣.١ لەسەد خاوەنی ٦٧ ملیۆن دانیشتووى ئەوروپان.

بەریتانیا، ئیسپانیا و لهێستان (پۆڵەندا) لە ڕووی دانیشتووانەوە پلەی سێ هەتا شەشی ڕێزبەندی وڵاتانی زۆرى دانیشتووى ئەوروپان هەیە.