بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سیخوڕی بە کار دەهێنێت

کۆمارى ئیسلامى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سیخوڕیى بەکار دەهێنێت
AvaToday caption
دادسەرای ئیرشادی تاران بۆ ڕاپۆرتی "ئەخلاقی" شارۆمەندان دژی یەکتر لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کەڵکوەردەگرێت
posted onJuly 6, 2019
noبۆچوون

 

دادسەرای ئیرشادی تاران بۆ وەرگرتنی ڕاپۆرتی هاووڵاتیان دژی یەکتر سەبارەت بە پرسی ئەخلاقی، هەژماری کاربەری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وەک ئینستاگرام کردووەتەوە.

 

محەمەد مەهدی حاج محەمەدی، سەرپەرشتی دادسەرای ئیرشاد، بەهەواڵدەری تەسنیمی گوتووە "ئەم هەوڵە بۆ خێراکردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە سووکایەتی بەنەریتەکان دەکەن بە هاوکاری هاووڵاتتىى خەمخۆر لەم بوارەوە." بەرپرسانی دادی ئێران داوایان لە هاووڵاتیان کردووە کە کاتی ناردنی  ڕاپۆرتەکانیان  وێنە و فیلم لەو کەسانەش هەڵگرن.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەڵێن دەبێ جلوبەرگی هاووڵاتییان، خواردن و خواردنەوەیان، میوانی و پەیوەندیی کۆمەڵایەتییەکانیان بەپێ ئەو ستایلە لە ژیان بێت کەئێمە دەڵێین.

هاووڵاتییانى ئێرانی و بەتایبەت ژنان لە حاڵەتی جۆراوجۆر، بەهۆی شێوەی جلوبەرگیان ڕووبەڕووی دەزگای داد و پۆلیس و تەنانەت توندوتیژی هێزەئەمنییەکان بوونەتەوە. میوانی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی هاووڵاتییان بەتایبەت کاتێ ژنان و پیاوانی لاو لە تەنێشت یەکتردان، بۆ بەرپرسانی ئێران ناخۆشە و قەبووڵ ناکرێت.

کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ بەم چەشنە هەم دوایین هەوڵەکانی بۆ داسەپاندنی ئایدیۆلۆژیاکەی بۆ سەر خەڵکی ئێران بدا و هەم خەڵکی ئێران دژی یەکتر بوەستێنێتەوە و هەوڵ و وزەیان بەلاڕێدا بەرێ و دەسەڵاتەکەی لە ڕووخاندن ڕزگار بکا.

ئەخلاقق