بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حەسەن خومەینى نوێنەرى خامنەیی لە هەولێر بوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا و ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى

حەسەن خومەینى نوێنەرى خامنەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا و ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى
posted onJuly 5, 2019
noبۆچوون

 

ئاڤاتودەى ـ تایبەت:

 

حەسەن خومەینى نەوەى ڕوحەڵا خومەینى دامەزرێنەرى ڕژێمى ئیسلامى لەگەڵ دوو فەرماندەى سوپاى قودس و فەرماندەى قەرارگاى ڕەمەزان و ئیرەج مەسجدى باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى لە عێراق، چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا هاتوونەتە هەرێمى کوردستان و دواتر گەڕاونەتەوە سنە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان.

 

لە کاتى چاوپێکەوتنى حەسەن خومەینى لەگەڵ نوێنەرە بیانییەکان لە هۆتێلێکى پێنج ئەستێرە لە هەولێر، دەستەى نوێنەرایەتى عەرەبستانى سعودیە کە لە هەمان هۆتێل بوونە، گوازراونەتەوە بۆ هۆتێلێکى دیکە بۆ ئەوەى بەریەک نەکەون.

ئاڤاتودەى لە سەرچاوەکانى خۆیەوە هەندێک زانیارى دەست کەوتووە لەوەى کە کۆمارى ئیسلامى لە هەوڵى ئەوەدایە گفتوگۆ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى و حزبە کوردییەکان بکات، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ دەرەنجامێک.

گفتوگۆ لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى لە دۆخێکدا کە هیچ مەشرووعیەتى نێوخۆیی و دەرەکى نییە، دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى بەهاى حزبە کوردییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان. بەدەر لەمەش کۆمارى ئیسلامى پێشتر نیشانى داوە کە چۆن سوود لە گفتوگۆ وەردەگرێت بۆ لەنێوبردنى دژەکانى خۆى.

دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملوو سکرتێرى حزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران و بەشێک لە سەرکردە گەورە سیاسییەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى هەر لە سەر مێزى گفتوگۆ تیرۆر کران.

ئاڤاتودەى داوا  لە حزبە کوردییەکان دەکات لەبرى ئەوەى کە ئەزموونەکان دووبارە بکەنەوە و پەیڕەوەى لە تیۆرى هەڵەى گفتوگۆ لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى بکەن، هەوڵى بەرفراوانى خەبات دژى ئاخوندەکان بدەن و لە ڕاستاى دروستکردنى بەرەیەکى هاوبەش و یەکیەتییەکى گەورەتر لەگەڵ گرووپە سیاسی و خەباتگێڕەکانى ئێرانى هەنگاوى جددى هەڵێننەوە.

مافى دیموکراتیکى کوردەکان لە چوارچێوەى ڕژێمى ئێران هیچ کات نایەتە دى و تەنیا ڕێگەى ڕزگارى و گەیشتن بە مافى میللى و دیموکراتیکى کوردەکان و هەموو گەلانى ئێران، ڕووخانى کۆمارى ئیسلامى و دروستبوونى سیستەمێکى دیموکراتیکە.

حسن خمینی مامور خامنەای برای مذاکرە با آمریکا و مخالفان عملگرای جمھوری اسلامی