بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عەرەبستان لەسەر هێرشە موشەکییەکانی هۆشداری دایە کۆماری ئیسلامی

عەرەبستان لەسەر هێرشە موشەکییەکانی هۆشداری دایە کۆماری ئیسلامی
AvaToday caption
posted onJune 13, 2019
noبۆچوون

 

عەرەبستان کۆماری ئیسلامی بەوە تاوانبار کرد کە فەرمانی بە حووسییەکانی یەمەن کردووە هێرش بکەنە سەر فڕۆکەخانەی سەنعا لە عەرەبستان.

 

خالید بن سەلمان جێگری وەزیری بەرگری عەرەبستان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ جۆزەردان لە تویتێکدا نووسى: درێژەی دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆوە، ئەنجامی خراپی بۆ ئەو وڵاتە دەبێت.

عەرەبستان دەڵێ ڕژیمی ئێران لە پشت هێرشەکانی شەوی چوارشەممەی حوسییەکانی یەمەنە کە لە ڕێگەی مووشەکی کروز هێرشی کردبووە سەر فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە. ئەو هێرشە بووە هۆی بریندرابوونی ٢٦ کەس و لە هەمان کاتدا بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕانسە، هێرش بۆ سەر فرۆکەخانەی "ئابها" لە لایەن چەندین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت وڵاتی ڕۆژئاوایی ئیدانە کراوە.

ئەو بەرپرسەی عەرەبستان گووتبوی "ڕژیمی کۆماری ئیسلامی تەنیا وڵاتی ناوچەیە کە بەبێ ترس و لە ڕێگەی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنى" و لە درێژەی قسەکانیدا باسیشى لەوە کردبوو کە ئەو موشەکەی فڕۆکەخانەکەی عەرەبستانی کردە ئامانج، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ڕادەستی حوسییەکانی کرابوو و پسپۆڕانى ئێرانی لە کاتی ئاراستەکردنی موشەکەکە لە شوێنی هێرشەکە ببوون.