بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دامەزراوەی یەکیەتی دژی ئێرانی ئەتۆمی پشگیری گەمارۆکانی سەر پترۆشیمی دەکات

دامەزراوەی یەکیەتی دژی ئێرانی ئەتۆمی پشگیری گەمارۆکانی سەر پترۆشیمی دەکات
AvaToday caption
posted onJune 13, 2019
noبۆچوون

 

سیناتۆر جۆزێف لیبێرمەن سەرۆکی ئەو دامەزراوەیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە فرۆشتنی بەرهەمەکانی پترۆشیمی ساڵانە ١٣ ملیارد دۆلار قازانج بە کۆماری ئیسلامی دەگەیەنێت کە ئەو ڕژیمە بۆ ئۆرگانە تیرۆریستەکانی خۆی و بە تایبەت سپای پاسداران کەڵکی لێوەردەگرێت.

 

لیبێرمەن لە درێژەدا گووتویەتی بە ئامانج گرتنی پیشەسازی پترۆشیمی ئێران لە پاوانخوازییەکانی ئێران کەم دەکاتەوە و تواناییەکانی سپا بۆ درووست کردنی ئاڵۆزی و بشێوی دێنێتە خوارێ.

دامەزراوەی یەکیەتیی دژی ئێرانی ئەتۆمی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکای هان داوە بەوەی گوشارەکان لەسەر پیشەسازی پترۆشیمی ئێران پەرە پێ بدەن، بە تایبەت ئەو بەشانەی تا ئێستا گەمارۆیان نەخراوەتە سەر. خەزێنەداری ئەمریکا پێشووتر ناوەندی پێترۆشیمی بو عەلی سینا کە لە ژێر چاوەدێری کۆمپانیای پیشەسازی پترۆشیمی کەنداوی فارسە خستبووە لیستی گەمارۆکان.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە دەبێ هەوڵ بدرێ ناوەندی پێترۆشیمی ڕازی لە بەندەری خومەینی و زاگرۆس کە سەر لەنوێ کارەکانی خۆی لە عەسەلویە دەست پێکردۆتەوە بکرێنە ئامانجی گەمارۆکان.

 

شایانی باسە کۆماری ئیسلامی بە هۆی گەمارۆکانی سەر کەرتی نەوتی وڵاتەکەی کە ئاستی هەناردەی ئەو وڵاتەی  بۆ ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دابەزاندووە، ڕووی هێناوەتە زیاد کردنی هەناردەی بەرهەمەکانی پێترۆشیمی و بە نرخی کەمتر لە بازاڕەکانی جیهان دەیفرۆشێت.