بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

داواکاری گشتی کۆماری ئیسلامی بۆ نەزار زەکا: ڤیدیۆ و وتووێژەکانت بڵاو دەکەینەوە

داواکاری گشتی کۆماری ئیسلامی بۆ نەزار زەکا: ڤیدیۆ و وتووێژەکانت بڵاو دەکەینەوە
AvaToday caption
posted onJune 13, 2019
noبۆچوون

 

محەمەد جەعفەر مونتەزێری، داواکاری گشتی کۆماری ئیسلامی، وتەکانی نەزار زەکای سەبارەت بە دۆخی دەسبەسەرکردنەکەی لە ئێران، نامەردانە نێودێر کرد و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وتووێژەکانی لە ئەگەری درێژەدان بە قسەکانی لێکردووە.

 

نەزار زەکا، شارۆمەندی لوبنانی کە نیشتەجێ ئەمریکایە، ڕۆژی سێشەمە ۲۱ی جۆزەردان پاش چوار ساڵ زیندان، ئازادکرا و گەڕایەوە بۆ لوبنان.

زەکا دوێنێ شەو لە وتووێژ لەگەڵ ئەلعەرەبییە گوتی: کاتێ دەسبەسەرکرام بە شێوەی جۆراوجۆر ئەشکەنجەدرام، پاش یەکساڵ ئەشکەنجەکان بەرەو ئازاری دەروونی گۆڕیایەوە. هەموو بەندکراوانی بەندیخانەی ئەوین، لەژێر ئەم چەشنە ئەشکەنجانە ڕاگیردراون. ئەوین یەکێک لە خراپترین بەندیخانەکانی دونیایە.