بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فەرەحناز لەبەر ژنبوونى لە کۆمپانیای واحد دەرکرا

فەرەحناز لەبەر ژنبوونى لە کۆمپانیای واحد دەرکرا
AvaToday caption
posted onJune 12, 2019
noبۆچوون

 

فەرەحناز شیری یەکەم ژنە شۆفێری ئەندامی یەکێتی کرێکارانی کۆمپانیای واحد، ماوەی ۹ ساڵە بە بێ هیچ جۆرە هۆکارێکی یاسایی، تەنیا لەبەر ژنبوونی لەکار دەر کرا.

 

فەرەحناز شیری ماوەی ئەم ۹ ساڵ سێ جار لە بەڕێوەبەرایەتی کار و بەڕێوەبەرایەتی دیوانی دادپەرەوەری ئیداری، بانترین سەرچاوەی بڕیار، حۆکمی گەڕانەوەی بۆ کاری وەرگرتووە. بەڵام خاوەنکارەکان بە کەڵکوەرگرتن لە پەیوەندیی بەدەر لە یاسا پێش بە گەڕانەوەی بۆ سەر ئیشەکەی دەگرن.

فەرەحناز شیری جارێک لە ساڵی ۹۲ توانی بەحۆکمی دەرکراو ماوەی ۷ مانگ بگەڕێتەوە سەر کارەکەى، بەڵام دیسانەوە لەلایەن خاوەنکارەکەی بەبێ هیچ بەڵگەیێکی یاسایی لەکار دەرکرا.

شیری

ئەگەرچی فەرەحناز شیری توانی دیسانەوە لەدیوانی دادپەروەری کارگێڕی حۆکمی گەڕانەوەی بەکاری وەربگرێ، بەڵام هەلومەرجی ئیشەکەی ماوەی ئەم ۹ ساڵە بەردەوام لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی کار و وەزارەتی کار و دیوانی دادپەرەوەری کارگێڕی ناڕوون بووە.

لە دوایین دۆسییەیێک کە لە سەرچاوە یاساییەکان کراوەتەوە، بڕیارە بەم زووانە بۆ جارێکیتر سەبارەت بە داواخوازی فەرەحناز حۆکم دەربکرێت. هەروەها ٤ ئەندامی دیکەی ئەم سەندیکایە ڕەزا شەهابی، حەسەن سەعیدی، ناسر مەحرەمزادە و حوسەین کەریمی سەبزەوار، لە مێژە بەهۆی چالاکی سەندیکایی دەرکراون.