بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سووتاندتى دەغڵەکانى عێراق دەستى ئێرانى لەپشتە

سووتاندتى دەغڵەکانى عێراق دەستى ئێرانى لەپشتە
AvaToday caption
posted onJune 9, 2019
noبۆچوون

 

هۆکارەکانى ئاگرکەوتنەوە لە عێراق زۆرن، بەڵام یەک ئەنجامیان هەیە ئەویش؛ زیانلێکەوتنێکى گەورە لە جووتیارە سادەکەى ئەو وڵاتەو، ئابوورى گشتی وڵات. لە هەمان کاتیشدا ئەنجامدەرى ئەو کردەوەیە بە "نادیار" ماوەتەوە.

 

تا ئێستا وەزارەتى ناوخۆی حکومەتى بەغدا لە ڕێگەى بەرێوەبەرایەتییەکانى بەرگرى شارستانی هیچ "تۆمەتبارێکى راستەقینەیان لەپشت ئاگرتێبەردانى دەغڵی زەوییە کشتوکاڵییەکان رادەستى دادگاکان نەکردووە"، بەڵکو لەبرى ئەوە کۆمەڵێک هۆکارى خستووەتە ڕوو، کە تا ئێستا سنوورى ٣٧ هەزار دۆنمى کشتوکاڵى لەرێگەى سووتاندنەوە زیانیان بەرکەوتووە.

گرنگترین ئەو هۆکارەکەى بەرگرى شارستانی بەرامبەر ٢٧٢ رووداو لەیەک مانگدا، بەم شێوەیە بووە:

  • ٧٤ ڕووداو بەهۆى تەزووى کارەباوە بووە
  •  ٣٥ ڕووداو بەئەنقەست بووە
  •  ٢٥ ڕووداو بەهۆى پڕووشکى ئاگرى دەڕاسە کشتوکاڵییەکانەوە بووە.
  •  ٣٢ ڕووداویش بەهۆى سەرچاوەى ئاگرینى دەرەکی بووە.
  • بەڵام ٨٤ ڕووداوی وەک ئەنجامدانى تاوان دەستنیشان کردووە.

ئاگرتێبەروون

ئەم هۆکارانە نەچووەتە مێشکى زۆرینەى قوربانیانى زەوییە کشتوکاڵییەکان و، کۆمەڵەى جووتیاری، کە زیانەکانیان بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێنرێت. ئەو ئاگرکەوتنەوانەش تەواوکارى ئەو زنجیرە هێرشانەیە کە ئابوورى عێراق لەماوەى رابردوو رووبەرووی بووەتەوە، بۆ ئەوەى لەقۆناغی پاشگری کاڵاى ئێرانى بمێنێتەوە.

بەگووتەى بازرگانان و جووتیارە عێراقییەکان رایانگەیاندووە "بازاڕى ئێران سوودمەندی یەکەمە لە گورزوەشاندن بەئابوورى وڵاتەکەیان، بۆ ئەوەى گۆڕەپانى بەغدا ببێتە شوێنى ساغکردنەوەى کاڵا ئێرانییەکان و، دەروازەیەکیش بێت بۆ پێچەوانەوە بەسەر سزا ئابوورییەکانى ئەمریکا". پێش رووداوەکانى ئاگرکەوتنەوەى دەغڵەکان، ملیۆنەها ماسی نێو رووبار و حەوزە ئاوییەکانی ئێران مرداربوونەوە و، پێش ئەویش تێکدانى بەرهەمەکانى تەمەتانە، کە هەموویان گەیشتبوونە قۆناغی تێربوونى ناوخۆیی، بەڵام تێکدانیان پرۆسەکەى گەڕاندەوە چوار گۆشەى یەکەمى ئابووری.

گومانەکانى جووتیاران و بازرگانە عێراقییەکان لەتێوەگڵانى تاران و میلیشیا نزیکەکانى خۆی، بەهۆى ئەو دەسەڵاتەیە کە لەنێو وڵاتەکەیاندا هەیەو، زۆربەى میلیشیاکانیش بە ئاشکرا پشتگیر لە واڵا کردنى بازاڕەکانى عێراق بۆ دراوسێیە رۆژهەڵاتییەکەیان دەکەن. گرنگترین شارەکانى عێراق زیانى ئابوورى لەسووتاندنى ئەو دەغڵانە بریتی بووە لەناوچە سوننییەکان، بەتایبەت نەینەوا، سەڵاحەدین وهەروەها لەبەشێکى زۆرى کەرکوکیش ئەو پرۆسەیە ڕووی داوە.

ئەوەى تێبینى دەکرێت، ئەو شارانەش لەلایەن میلیشیاکانى حەشدی شەعبی نزیک لە ئێران بەرێوە دەبردرێن و، باڵادەستن.