بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ناکۆکییە ناوخۆییەکانى تاران بەرەو تەقینەوە دەچن

ناکۆکییە ناوخۆییەکانى تاران بەرەو تەقینەوە دەچن
AvaToday caption
posted onJune 8, 2019
noبۆچوون

 

پەیمانگەیەکى ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات "سزا تووندەکانى دۆناڵد ترامپ ـى سەرکۆمارى ئەمریکا بەسەر تاران، پێشبینى ئەوەى لێدەکرێت ببێتە هۆى تەقینەوەى ململانێی و ناکۆکی لەسەر دەسەڵات". ڕوونیشی دەکاتەوە "کێشە ناوخۆییەکانى کۆمارى ئیسلامی و، توڕەیی جەماوەر دژى ئەو ڕژێمە پەرەى سەندووە".

 

پەیمانگەى ئەلێکس فاتاناکای ئەمریکا تایبەتمەندی بەتوێژینەوەى نێودەوڵەتى دەربارەى عەلى خامنەیی ڕایگەیاندووە " لەدواى دەستبەکاربوونى لە پۆستى ڕابەرى باڵای کۆمارى ئیسلامی ئێران دواى مردنى خومەینى پێش ٣٠، عەقلیەتى خامنەیی گۆڕانکاری گەورەى بەخۆیەوە بینیوە".

روحانى و خامنەیی

هیماشی بەوە کردووە " گەیشتنى ڕابەرى ئێستا بەو پۆستە تاوەکو ئێستا بەنادیاریی ماوەتەوە"، پێشبینى ئەوەشى کردووە "ڕەنگە لەرێگەى هەڵبژاردنى کاندیدێکى چارسەر بووبێت". لەبەشێکى دیکەى ڕاپۆرتەکە هاتووە "خامنەیی سەرەتاى دەسەڵاتداریەتییەکەى لەئێران تووندڕەوی پێوە دیار نەبووە، بەڵکو بە تێپەربوونى کات پێگە و دەسەڵاتى خۆى بەهێز کردووە و کۆمەڵێک کەسایەتییە نزیکەکانى خۆى کۆ کردووەتەوە و زەمینەیەکى گەورەى لایەنگرى بۆ خۆى دروست کرد".

پەیمانگە ئەمریکییەکەش دەڵێت " بەهێزبوونى دەسەڵاتەکانى خامنەیی هاوتا بووە لەگەڵ پاشەکشێى دەسەڵاتەکانى سەرۆکى هەڵبژێردراو"، ئەمەش بووەتە هۆى ناڕەزایی بەشێک لە سەرۆکەکانى ئێران بەتایبەت حەسەن ڕوحانى، سەرکۆمارى ئێستاى ئێران و، عەلى ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکى پێشووترى ئێران. ئەوان جەختیان لە "کەموکورتییە گەورەکانى تەرازووى دەسەڵات دەکرد".

ڕابەرى باڵاى ئێستاى ڕژێمى ئێران تەمەنى ٨٠ ساڵى تێپەراندووە و تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکى بۆ کەسی دواى خۆى نەکردووە کە ئەگەر هاتوو مرد، کێ جێگەى بگرێتەوە، پێ دەچێت بیهەوێت هەمان سیناریۆکانى ١٩٨٩ دووبارە بکاتەوە، کاتێک خومەینى پێش مردنى هیچ کەسێکى دیاریکراوى دەستنیشان نەکرد.

تۆپینى خاممنەیی

پەیمانگەى ئەلێکس فاتاناکای هێما بەوە دەکات "دوو هۆکارى سەرەکی هەیە دەتوانرێت باسی لێوە بکرێت، یەکەم ڕژێمى تاران هەمان هێزەکانى پێشووى نییە، بەڵکو کێشەو ناکۆکییە ناوخۆییەکانى گەیشتووەتە ئاستێک ناتوانێت بەرگرى توڕەیی جەماوەر دژى ڕژێم بکات و، ئامادەیی بەکارهێنانى هێز بۆ سەرکووتکردنى هێزى ئۆپۆزسیۆن هەیە".

هاوکات؛ بریتییە لە دەسەڵاتە فراوانەکەى سوپای پاسداران لە ڕووى سیاسی و ئابوورییەوە، بەجۆرێک بووەتە دەوڵەتێک لەنێو دەوڵەتى ئێراندا و، سەرجەم بڕیارەکانیشى لەرابەرى باڵاوە وەردەگرێت. هۆکارى دووەمیش؛ بریتییە لەوەى ئێران لەماوەى ٤٠ ساڵى تەمەنى شۆڕشی ئێراندا، هیچ شێوەیەک لەو جۆرە سزایانەى بە خۆویەوە نەبینیوە، کە ئەمەش ئەگەرى تەقینەوەى ناوخۆیی لێدەکرێت.

یەکێک لەرێگاکانى بەردەم تارانیش دۆزینەوەى چارەسەرە بۆ دەربازبوون لەو ئاڵۆزییە مەترسیدارەى تێی کەوتووە، کە بەتێپەربوونى کات دەردەکەون. دووپاتیشی دەکاتەوە "هیچ گوومانى تێدا نییە لەچەند مانگی داهاتوو میراتەکەى خامنەی دەردەکەون، کە چۆن دەتوانێت خۆى لە فشارەکانى ترامپ ڕزگار بکات".