بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ماکرۆن: پێشگرتنى کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتنە چەکى ئەتۆم ئامانجى هاوبەشی ئەمریکا و فەڕانسەیە

ماکرۆن: پێشگرتنى کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتنە چەکى ئەتۆم ئامانجى هاوبەشی ئەمریکا و فەڕانسەیە
AvaToday caption
posted onJune 6, 2019
noبۆچوون

 

بە پێی ڕاپۆڕتی کاناڵی هەواڵدەری سی بی ئێسی ئەمریکا، نیوەڕۆی ئەوڕۆ، ترامپ لە سێهەمین ڕۆژی سەفەری خۆیدا بۆ بڕیتانیا بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی هاتنە خواری هێزەکانی هاوپەیمانان لە نۆرماندی سەردانی شاری کانی فەرناسەی کرد و لەوێ لەگەڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی قسەیان کرد.

 

دۆنالد ترامپ بە جەخت کردنەوە لەسەر دژایەتی کردنی دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی گووتی: کۆماری ئیسلامی لە کاتی بە دەسەڵات گەیشتنی مندا قارەمانی تیرۆر بوو.

ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا گووتبوی: نامهەوێ چەکی ئەتۆمی ببینم، نامهەوێ ببینم ئێران چەکی ناوەکی هەیە و ئەوان چەکی ئەتۆمیان نابێت. ئەوان ئەگەر دەیانهەوێ دانوستان بکەن، ئەوە شتێکی باشە بەڵام قەت ناتوانن ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ماکرۆن و ترامپپ

ئێمانۆئێل ماکرۆن گووتی: پێشگرتن لە بە دەست هێنانی چەکی ئەتۆمی، کەم کردنەوەی چالاکی مووشەکی ئێران، کۆنترۆڵی جموجۆڵی ناوچەیی ئێران و جێگیر کردنی ئاشتی لە ناوچەکە ئەو بوارانەن کە ئێمە و ئەمریکا هاوڕاین لەسەر ئەوەی کاریان بۆ بکەین.

لە درێژەدا گووتی: پێوەندی ئیمە شکەست ناهێنێت و سەربازەکانی ئێمە لە نیزیکەوە هاوکاری یەکتری دەکەن و هەر کاتێک ئازادی و دیموکڕاسی لە مەترسی بکەون ئێمە هاوکاری یەکتری دەکەین.

هەر لەو پێوەندییەدا ترامپ دوای تەواو بوونی دانیشتنی گەڵ ماکرۆن بە ڕۆژنامەنووسانی  گووت: ئەمن وابیر ناکەمەوە ڕوانگەی جیاوازمان بەرامبەر ئێران هەبێ و پێم وانییە ماکرۆن بیهەوێ کۆماری ئیسلامی چەکی ناوەکی هەبێ و ئەمنیش نامهەوێت. پرسی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین یەکێک دیکە لەو خاڵانە بوو کە گفتوگۆی لەو بارەوە کرا.