بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پارێزگاری پێشووی نەینەوا: ڕۆژانە ملیۆنان دۆلار لە عێراق قاچاخ دەکرێت بۆ ئێران

ئەسیل ئەلنوجەیفى: پارەى عێراق بە قاچاخ بۆ خەرجی شەڕەکانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی ناوچە خەرج دەکرێ
AvaToday caption
ئەسیل ئەلنوجەیفى: پارەى عێراق بە قاچاخ بۆ خەرجی شەڕەکانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی ناوچە خەرج دەکرێ
posted onJune 6, 2019
noبۆچوون

 

ئەسیل ئەلنوجەیفی، لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی "الاصلاح و الاعمار" و پارێزگاری پێشووی نەینەوا گوتی کە ڕۆژانە ملیۆنەها دۆلار لە عێراقەوە قاچاخ دەکرێت و زۆربەی ئەم پارانەش خەرجی شەڕەکانی ئێران لە سووریا، لوبنان، یەمەن و وڵاتانی دیکەی ناۆچەکە دەکرێت.

 

ئەلنوجەیفی لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی عێراق گوتی "گەندەڵی لە فرۆشتنی دۆلار و قاچاخی دۆلار لە مەترسیدارترین گەندەڵییەکانی عێراقە و ئەم گەندەڵیانە لە لایەن ئەو گرووپانەوە کە شوێنپێیان لە حکوومەتی عێراقدا دیارە، پاڵپشتی دەکرێت. ئەم گەندەڵیانە لە لایەن ئەو گرووپانەوە پاڵپشتی دەکرێن کە دەیەیێک لەمەو پێشەوە بڕیاریان داوە ئەو پۆستانە وەربگرن کە بۆ قاچاخی دۆلار گرنگن. ئەم کەسانە لە خزمەتی گرووپە سیاسییەکانن و ئامانجێکی تایبەت دەبەنە پێشەوە. زۆربەی ئەم دۆلارە قاچاخکراوانە بەرەو ئێران دەڕوا".

پارێزگاری پێشووی نەینەوا گوتیشی "ڕۆژانە ملیۆنەها دۆلار لە نێوخۆی عێراقەوە قاچاخ دەکرێت و زۆربەی ئەم پارانەش بەرەو ئێران دەڕوات و یان خەرجی شەڕەکانی ئەم وڵاتە لە ناوچەکە وەکوو سووریا، لوبنان و یەمەن دەکرێت"