بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

جێگیرکردنی بنکەی هاوبەشی سوپای پاسداران و هێزەسنوورییەکان لە شوێنی هاتوچووی کۆڵبەران لە سنووری تەتە لە هەورامان

جێگیرکردنی بنکەی هاوبەشی سوپای پاسداران و هێزەسنوورییەکان لە شوێنی هاتوچووی کۆڵبەران لە سنووری تەتە لە هەورامان
posted onMay 30, 2019
noبۆچوون

بەپێ هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان، گرووپێک لە هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزەسنوورییەکانی مەریوان، لە هێڵی سنووریی مەریوان و لە گەردەنەی تەتە نزیکی قاوەخانەی غازی، لە ملەمسک و شوێنێکیتر بەنێوی سەرکەلی کانی زرۆ، سێ بنکەیان دامەزراندووە کە ٥۰ هێزی سەربازی لەخۆگرتووە.

ئەم بنکانە بەمەبەستی پێشگرتن لە هاتوچووی کۆڵبەران جێگیر کراوە. پاش جێگیرکردنەوەی ئەم بنکانە، شورای گوندەکانی ئەم ناوچانەیان بانگ کردووە و پێیان گوتوون بە خەڵکی ئەم گوندانە ڕابگەینن کە کەس مافی هاتوچووی لەسەر ئەم سنوورانە بە مەبەستی کۆڵبەری نییە و ئەگەر کۆڵبەرێک لێرانەدا تێپەڕێت بەبێ هۆشدارکردنەوەی تەقەی لێدەکەن.

شایانی باسە چەند ڕۆژ لەمەو پێشیش مەلا و شوراکانی چەندین گوندیان لە مەریوان ناچار کردبوو بەڵگەیێک واژۆ بکەن کە بەپێ ئەو بەڵگە، بەشێوەی یاسایی مافی تەقەکردن لە کۆڵبەرانیان بە هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزە سنوورییەکان ئەدا. هەروەها تاوانی کوشتنی کۆڵبەران لەئەستۆی خۆتی کۆڵبەرانە.

دامەزرانی ئەم بنکانە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوو سەدان ملیۆن تمەن خەساری بە کاسبکارانی ناوچەکە داوە و ژیانی کۆڵبەرانی خستووتە ژێر گوشاری زیاترەوە.

خەڵکی ئەم ناوچانە کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی ئیش و کار ڕوو لەکۆڵبەری دەکەن، ڕایانگەیاندووە تا ئەو کاتەی دەرفەتی کاری باشتریان بۆ نەڕەخسێت، بۆ کۆڵبەری ڕوو لە سنوورەکان دەکەن.

بەهۆی جێگیرکردنی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوەو تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە لە کۆڵبەران ، کوشتنی ئەم چینە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بووەتەوە و هیچ بەرپرس و دامەزراوێیێک لە ئاست ئەم کارەساتە وڵامدەر نییە.