بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕوحانی: ئامادەین بۆ دانوسان و  خامنەیی: هەرگیز دانووسان ناکەین!

ڕوحانی: ئامادەین بۆ دانوسان و  خامنەیی: هەرگیز دانووسان ناکەین!
AvaToday caption
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی چوارشەممە ٨ جۆزەردان گووتی: سەبارەت بە "پرسە ناموسییەکانی شۆڕش" دانوسان ناکەین.
posted onMay 30, 2019
noبۆچوون

 

خامنەیی بە ڕەتکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا  باسی لە پێویستی بەکارهێنانی کارتی گوشار و تەنانەت ئەگەر پێویست بوو ڕێکارى سەربازی کرد بەرامبەر ئەمریکا. ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە ئاماژەدان بەوەی دانوستان تاکتیکی ئەمریکا بۆ تەواوکردنی ستراتیژی گوشار بۆ سەر ئێرانە گووتی: ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوە ئەوەیە کە لایەنی بەرامبەریان کەڵک لە کارتی گوشاری خۆی وەرگرێت بۆ ئەوەی گوشار لەسەر خۆی کەم بکاتەوە، بەڵام لە ئەگەری ئەوەی فریوی بانگهێشت بۆ دانوسان بخوات و بڵێ پێویستی بە کارتی گوشاری من نییە، ئەو کاتە کەوتووە و دۆڕاوە.

 

خامنەیی بە ئاماژەدان بەوەی پێی دەگوترێ هەرای میدیایی سەبارەت بە دانوسان گووتی: ئامانجی ئەوانە کە دەڵێن ئێران دەبێ بگەرێتەوە سەر مێزی دانوستان ئەوەیە کە ئێران وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا بکات. ئێمە کێشەمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە نییە و لەگەڵ ئەوروپاییەکان دانوسانمان هەیە. ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە گووتنی ئەوەی پرسی سەرەکی لە دانوسان "دیاریکردنی بابەتی دانوسانە"، جەختی لەوە کردەوە ئێمە لەمەڕ هەر بابەتێک دانوسان ناکەین و پرسە نامۆسی و بنەرەتییەکانی شۆڕش وەک توانایی سەربازی ناکرێ بابەتی دانوسان بێت.

ئێران و ئەمرکیااا

عەلی خامنەیی دانوسانی بە سەودا ناوبرد و گووتی هێندێک پرسی وەک توانایی سەربازی ناکرێ دانوسانیان لەسەر بکرێت. دانوسان لەو پرسانەدا دوو وشەیە، لایەنی بەرامبەر دەڵێ ئێمە ئەوانەمان دەوێ و ئێمە دەڵێین نا و تەواو دەبێت. خامنەیی جەختی لەوە کردەوە کۆماری ئیسلامی بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەمریکا دانوسان ناکات و جارێکی دیکە گووتی: بەو شێوە کە پێشتر گووتوومە دانوسان کرن لەگەڵ ئەمریکا نەتەنیا هیچ قازانجێکی نییە تەنانەت خەساریشی بەدواوە.

خامنەیی لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: تەنیا ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ فێڵی دانوسان و گوشاری ئەمریکییەکان بەکارهێنانی کارتی گوشارە. ئەگەر بە شێوەیەکی درووست کەڵک لە کارت و ڕێگەکانی گوشار وەرگرین، گوشارەکانی ئەمریکا یان کەم دەبنەوە یاخود ڕادەوەستن. خامنەیی بە ئاماژەدان بەوەی کۆماری ئیسلامی لەبەرامبەر گوشارەکانی ئەمریکا، ڕێگەی گوشاری پێویستی هەیە ئاماژەی بەوە کرد بە پێچەوانەی ئەو شتەی ئەوان باسی دەکەن ئەو کارتە سەربازی نییە بەڵام ئەگەر سەردەمێک پێویست بێت ڕێگەی ئەویشمان لەبەردەست دایە.

لە درێژەی قسەکانیدا گووتی ئێران بە هۆکاری دینی و شەرعی نایهەوێ چەکی ئەتۆمی بەدەست بخات و تەنانەت  بەرهەمهێنانی بە مەبەستی ڕاگرتنی کارێکی هەڵەیە و ژیرانە نییە.

گفتوگۆۆۆ