بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مایک پنێس جێگری سەرۆکۆماری ئەمریکا: سەربازانى زانکۆی وێست پووینت دەبێ چاوەڕی شەڕ بن

مایک پنێس جێگری سەرۆکۆماری ئەمریکا: سەربازانى زانکۆی وێست پووینت دەبێ چاوەڕی شەڕ بن
AvaToday caption
posted onMay 26, 2019
noبۆچوون

 

جێگری سەرۆکۆماری ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ٤ی جۆزەردان بە بەشداری لە زانکۆی سەربازی "وست پووینت" گوتی: فێرکراوانی ئەم ناوەندە دەبێ چاوەڕوانی شەریان هەبێت. بەپێ ڕاپۆرتی هواڵدەری ئاسوشیتدپرێس، مایک پێنس گوتی" تاقمێک لە ئێوە پەیوستی شەڕ دژی تێرۆریستە توندئاژۆەکانی ئیسلامی لە ئەفغانستان و عێراق دەبن"

بەشداری مایک پێنس لە ڕێوەڕەسمی کۆتایی هاتنی  پڕۆسەی خوێندنی ۹٨۰ خوێندکاری ئەم ناوەندە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی ئێران، ۱٥۰۰ هێزی سەربازیتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەکا.

زانکۆی وێست پووینت لە نیۆیۆرک، یەکێک لە ناوەندە گەورەکانی ڕاهێنانی سەربازی لە ئەمریکایە و خوێندکارانی دەبێ پڕوسەیێکی چوارساڵەی  ڕاهێنان تێپەڕبکەن