بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوو دامەزراوەی مافی مرۆڤ خوازیاری ئازادی بەپەلەی مریەم ئەکبەری مونفەرێد زیندانییەکی سیاسین

دوو دامەزراوەی مافی مرۆڤ خوازیاری ئازادی بەپەلەی مریەم ئەکبەری مونفەرێد زیندانییەکی سیاسین
AvaToday caption
posted onMay 21, 2019
noبۆچوون

 

هەردوو دامەزراوەی "کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران" و "دادپەروەری بۆ ئێران" لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەش خوازیاری ئازادی مریەم ئەکبەری منفەرد ـى زیندانیی سیاسی بوون کە ماوەی ۱۰ ساڵە لە زیندانە.

 

ئەم دوو دامەزراوەی مافی مرۆڤە بە بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاگەیێنراوە هاوبەشە ڕایانگەیاند کە کۆماری ئیسلامی دەبێ کۆتایی بە زیندانیکردنی "نایاسایی و بێڕەحمانە"ی مریەم ئەکبەری مونفەرد بهێنێت کە دەبوو ساڵی ۹٦ لە زیندانی ئازاد کرابوایە.

لەم ڕاگەیێنراوەدا هاتووە کە نەتەنیا ئەو تۆمەتانەی کە پێشتر دراونەتە پاڵ مریەم نەسەلمێنرراون، بەڵکوو بەپێ یاسای نوێ ئێران دەبوو کۆتایی بە زیندانەکەی هێنرابوایە. مریەم تەنانت ئەگەر بە پێ یاسا نوێیەکان مەحکووم بوایە، دووساڵی پێشتر ئازاد دەبوو، بەڵام دەزگای دادی ئێران پێش بە بەڕێوەبردنی یاسا بۆ ئەو دەگرێت. مریەم ئەکبەری مونفەرد، لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ٨٨ بە تۆمەتی لایەنگری لە موجاهدینی خەلق دەسبەسەر کراو و ۱٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و لەو کاتەوە مافی کەڵکوەرگرتن لە مۆڵەتی نەبووە.

مریەم

بەپێ مادەی ٥٨ی یاسای نوێ، هەرکات کەسێک بەهۆی تاوانێکی تەعزیری، سزای زیندانی زیاتر لە ۱۰ ساڵی بەسەردا بسەپێنرێت، پاش تێپەڕکردنی نیوەی سزاکەی، دەتوانی لە ئازادی بەمەرج، کەڵک وەربگرێت. شایەنى باسیشە کە سێ خۆشک و برایەکی مریەم ئەکبەری مونفەرد لە کوشتارەکانی ۱۳٦۷ لە سێدارەدران.

مریەم ئەکبەری مونفەرد، پاش بڵاوکردنەوەی فایلی دەنگی ئایەتوڵا مونتەزێری لە هاوینی ۹٥ کە سەبارەت بە چاوپێکەوتنی مونتەزێری لەگەڵ ئەندامانی گرووپی "هەیئەتی مەرگ" لە ساڵی ٦۷ بوو، لە زیندانی ئەوینەوە سکاڵایێکی فەرمی بۆ دادسەرای تاران تۆمارکرد و داوای لێکۆڵینەوە لەسەر وردەکارییەکانی لەسێدارەدانی خۆشک و براکانی و دەرخستنی شوێنی دەفنیانی کرد.