بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا هۆشداری دەدات بە فرۆکە  ناسەربازییەکانی بۆ نەسووڕانەوە لەسەر ئاسمانی کەنداوی فارس

ئەمریکا هۆشداری دەدات بە فرۆکە  ناسەربازییەکانی بۆ نەسووڕانەوە لەسەر ئاسمانی کەنداوی فارس
AvaToday caption
posted onMay 18, 2019
noبۆچوون

 

هێزی ئاسمانی فیدرالی ئەمریکا داوای لە فرۆکە ناسەربازییەکانی وڵاتەکەی کرد لە ئەگەری فڕین بەسەر کەنداوی فارس و دەریای عوممان ئاگاداربن و خۆیان بپارێزن. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ڕۆژی ٢٧ بانەمەڕ لە لایەن هێزی ئاسمانی فیدرالی ئەمریکا" ئێف ئای ئای" بڵاوی کرراوەتەوە، بە سرنجدان بە زیاد بوونی کێشە و چالاکییە سەربازییەکان لە کەنداوی فارس و دەریای عوممان هۆشداری داوە بە فرۆکە ناسەربازییەکانی وڵاتەکەی بە نەسووڕانەوە بەسەر ئەو ناوچەدا.

هەروەها هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێس ڕۆژی شەممە ٢٨ بانەمەڕ لە ڕاپۆڕتێکدا بڵاوی کردۆتەوە دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکا بە سرنجدان بە ڕاگەیەندراوی ئەم دواییەی هێزی ئاسمانی فیدراڵ ڕایانگەیاندووە بە سرنجدان بە زۆر بوونی کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەگەری ئەوە هەیە کاتی فڕین لەو ناوچەدا بە هەڵە بناسرێن. هەر بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە بیمەی" لویدز"ی بڕیتانیا لە ناوچە، ڕۆژی هەینی ڕێژەی ڕیسکی لە ناوچەکە زیاتر کردووە.

لە حەوتووەکانی ڕابڕدوودا ئاڵۆزی پێوەندییەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە زیادی کردووە. بەرپرسانی ئەمریکایی دەڵێن زانیاریان هەیە کە نیشانی دەدات مەترسییەکانی ئێران زیاتر لە ڕابردوویە. لە چەند ڕۆژی ڕابڕدوودا جارێک لە بەندەری فەجیرە و جارێک لە عەرەبستان کەشتییە نەوتییەکانی ئەو وڵاتانە کەوتنە بەر هێرش.  گرووپی حووسییەکانی یەمەن کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی پشتیوانی دەکرێن بەرپرسایەتی هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانیان وەئەستۆی خۆیان گرتووە.