بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕێگەوبانەکانى ئێران: ڕێگەوبانى مەرگ

ڕێگەوبانەکانى ئێران: ڕێگەوبانى مەرگ
بەڕێوەبەرى پۆلیسى ئێران: ڕێگەوبانەکانى ئێران بەهەشتى سەرپێچیکارانن!
لە ئێراندا ٥٤٠٠ ناوچەی ڕووداوخوڵقێن و ١٥٠٠ شوێنی مەترسیدارى ڕێگاوبان هەن
posted onAugust 4, 2018
noبۆچوون


 پێڕانەگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە شەقام و ڕێگاوبانەکان بووەتە هۆی چوونەسەری ڕێژەی ڕووداوی هاتوچۆ و ئاماری کوژراوان ساڵ بە ساڵ لە زێدەبووندان.

 

لە چاوپێکەوتنێکدا بەڕێوەبەرى پۆلیسی هاتوچۆی ئێران، موحەمەد حوسێن حەمیدی لەگەڵ ئیرنا باسی لەوە کردووە کە ٥٤٠٠ شوێنی ڕووداوخوڵقێن و ١٥٠٠ شوێنی مەترسیدار لە ئێراندا بوونیان هەیە. لەو چاوپێکەوتنەدا کە ئەوڕۆ ١٣ی گەلاوێژ بلاو کراوەتەوە، حەمیدی وەستانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان، کەمبوونەوەی بەکارهێنانی هێڵێ گشتی هاتۆچۆی بە هۆکاری سەرەکى بەرزبوونەوەى ڕووداوەکانی هاتوچۆی زانیوە، هەرچەندە بێ کواڵیتی ئۆتۆمبێلە دروستکراوەکانى کۆمارى ئیسلامى هۆکارى دیکەى گیانلەدەستدانى خەڵکى ئێرانن.

 

کامێراى چاودێرى کەرەستەیەکى گرنگى پێشگرتن لە ڕووداوى هاتوچۆیە بەوەى کە ئاستى خێرایی شۆفێران دەهێنێتە خوارەوە، بەڵام ٣٤٠٠٠ کیلۆمەتر لە جادەکانی ئێران پێویستیان بە کامێراى چاودێرى هەیە و بەداخەوە دانەنراوە، ئەمەیش وەک حەمیدى گوتوویەتى "هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی لە نەورۆز و هاوینی ئەمساڵ ڕێژەی خەسارەکان زۆرتر ببنەوە".

 

لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێوەبەرى پۆلیسی هاتوچۆی ئێران گرانى ئۆتۆمبێلى گونجاو و تێچوونى بەرزى گۆڕینی پارچەکانی ئۆتۆمبێل هۆکارێکی گرنگە لە خەسارەکانى ڕێگەوبان، بەڵام تەسکى جادەکان و خراپییان و بەکارنەهێنانى هێڵ و نیشانەکان واى کردووە کە ڕووداوەکانى هاتوچۆ زیاتر ببنەوە، هەرچەندە سەرۆکى پۆلیسى هاتوچۆى ئێران ڕێگاوبانەکانی ئێرانی بە بەهەشتی سەرپێچیکاران هەژمار کردووە، بەڵام بە قسەى شۆفێریکى ئێرانیش "ئێران بەهەشتێکى گەورەیە بۆ ئەوەى بەرپرسانى ئێرانى خەریکى تاڵان و بڕین بن تێیدا".