بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەی بەسەر دوو عەرەبی ئەهوازی سەپاند

دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەی بەسەر دوو عەرەبی ئەهوازی سەپاند
AvaToday caption
posted onMay 9, 2019
noبۆچوون


 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە دوو شارۆمەندی عەرەبی پارێزگای خوزستان لە دادگایەکی زۆر نادادپەروەرانە بە تاوانی شەڕکردن دژی خوا سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.

 

لێبوردنی گشتی نێوی ئەو دوو کەسەی بە عەبدوڵا کەرەموڵا و قاسم عەبدوڵا هێناوە و گوتویەتی ئەو دوو شارۆمەندە بە تاوانی هێرشی چەکدارانە لە مانگی پوشپەڕی ٩٤ بۆسەر دەستەیەکی ماتەمگێڕی لە سەفی ئابادی دیزفول سزا دراون. بە پێی ئەو ڕاپۆڕتانە تەنیا بەڵگەیەک کە بۆ بە تاوانبارناساندنی ئەو دوو کەسە باسی لێکراوە "دانپێدانان"ی ئەو دوو کەسە بووە کە لە ژێر شکەنجە و ئازاری زۆر بە تایبەتی شۆکی کارەبایی و هەڵاوەسینی سەروبن و لە سێدارەدانی نمایشی لێیان وەرگیراوە.

پارێزەرانی دۆسیەی ئەو دوو بەندکراوە ڕایدەگەیێنن هیچ بەڵگەیەکی دیکە بوونی نییە و ئەو دانپێدانانەی کە لەو دوو کەسە بڵاو کراوەتەوە پێچەوانەی ئەو قسانەیە کە شایەتحاڵانی ڕووداوەکە گوتویانە. سزای سێدارە ئەو دوو کەسە بۆ پشتڕاستکردنەوە بۆ دیوانی بەرزی دادوەری کۆماری ئیسلامی نێردراوە.