بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دانیەل هافمەن: ڕژیمی ئێران پشتیوانی تیرۆریستانە و تا ئێستا دەیان ئەمریکایی کووشتووە

دانیەل هافمەن: ڕژیمی ئێران پشتیوانی تیرۆریستانە و تا ئێستا دەیان ئەمریکایی کووشتووە
AvaToday caption
posted onMay 5, 2019
noبۆچوون

 

دانیەل هافمەن سەرۆکی پێشووی بەشی دەرەوی ڕێکخراوی زانیاری ناوەندی ئەمریکا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ فاکس نیوز گەمارۆ خستنە سەر سوپای پاسدارانی بە هەنگاوێکی بێ وێنە زانی و باسى لەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی پشتگیری تیرۆریستانی حیزبوڵای لوبنان و میلیشیا عێراقییەکان دەکات کە خەسارێکی زۆریان بەو وڵاتانە گەیاندووە.

 

هافمەن دەسەڵاتدارانی تارانى بەوە تۆمەتبار کرد کە هێرش دەکەنە سەر خەڵک و دامەزراوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، بە پێى ئامارەکانیش کە لە لایەن ئەمریکاوە بڵاو بوونەتەوە، نزیکەى ٦٠٠ سەربازی ئەمریکایی بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکانى کۆمارى ئیسلامى و پاڵپشتى تیرۆریستانى ڕژێمى ئێران کوژراون. هافمەن لەم بارەوە گوتى "ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی ئاسەواری خراپی لەسەر ناوچەکە هەیە".

لەم ماوەیەدا ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بە واژووى سەرکۆمار دۆناڵد ترامپ، گەمارۆى خستە سەر سوپاى پاسداران و لەم بارەوە سەرۆکی پێشووی بەشی دەرەوی ڕێکخراوی زانیاری ناوەندی ئەمریکا گوتى "بە دانانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر بە قازانجی ئەو ناوچە جوڵاوینەوە و ئەو هەنگاوە بێوێنەمان هەڵێنایەوە" و ئەوەشى نەشاردەوە کە سوپای پاسدارن ٢٠٪ی ئابوری ئێرانی لە دەستە و هەروەها بەرپرسی ئیدارەکردنی بەرنامەی موشەکی بالستیکی ئێرانە، بۆیە "ئەو کەسانەی کە لەگەڵیان بازرگانی بکەن دەکەونە بەر گەمارۆکانی ئەمریکا".

پێشکەشکاری فاکس نیوز کە لەگەڵ دانیەل هافمەن گفتوگۆکەکەى دەکرد، هێرشە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی بە وەبیر بینەرانى تەلەفزیۆنەکە هێنایەوە و گوتى "کۆمارى ئیسلامى پشتیوانى ڕاستەوخۆى چوار هێرشی تیرۆریستی بوو کە لە ساڵی ١٩٧٣زایینی ١٧ ئەمریکاییان بە دانانەوەی بۆمب لە باڵیۆزخانەکە کوشت و لە ئۆکتۆبەری ١٩٨٣دا ٢٤١ چەکداری ئەمریکایی بە هۆی دانانەوەی بۆمب لە بنکەی نیزامی و بورجەکانی خوبر کوژران و جارێکی دیکە لە ساڵی ١٩٨٦ دوبارە ئەو بورجانە بە ئامانج گیرانەوە و  دواتر لە ساڵی ٢٠١١ پیلانی کوشتنی باڵیۆزی عەرەبستان لە واشنگتۆنیان دانا.

 

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە لوبنان

دیمەنێک لە تەقینەوەکەى سەفارەتى ئەمریکا لە لوبنان کە دەستى کۆمارى ئیسلامى تێدا بوو.