بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فەڕانسە ئەندازیارێکی داواکراوی ئێرانی ڕادەستی ئەمریکا دەکاتەوە

فەڕانسە ئەندازیارێکی داواکراوی ئێرانی ڕادەستی ئەمریکا دەکاتەوە
AvaToday caption
دادوەری گشتی فەڕانسە ڕەزامەندی دەربڕی بە ڕادەستکردنەوەی ئەندازیارێکی ئێرانی بە ئەمریکا دوای ئەوەی بڕیاری قۆڵبەستکردنی بۆ درچووبوو
posted onMay 2, 2019
noبۆچوون

 

پارێزەرانی ئەو ئەندازیارە ئێرانییە ئەو بڕیارەی دادوەری گشتیی فەڕانسە بە سیاسی دەزانن و مەحکومیان کردووە. بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فەڕانسە بریاری ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسە ئێرانییە وابڕیارە لە ڕۆژی ٢٢ مانگی مەی لە دادگای پێداچوونەوە جارێکی دیکە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

 

کەسی قۆڵبەستکراو ناوی جەلال ڕوحوڵانژادە کە ڕۆژی دوی فێورییە لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نیسەوە چووەتە وڵاتی فەڕانسە و بە هۆی بڕیاری قۆڵبەستکرانی پێشووی لە لایەن دەزگای قەزایی ئەمریکا و داواکرانی لە لایەن فەڕانسە، دەستبەسەر کراوە. دوو دادوەری دەزگای قەزایی کاڕۆڵینای باشور ئەو ئەندازیارە ئێرانییەیان بە هەوڵدان بۆ کڕینی سیستەمی مایکروویوی پیشەسازی و سیستەمی دژە فرۆکەی بێ فرۆکەوان تاوانبار کردووە. بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە کارەکانی ئەو کەسە لە ژێر بازرگانی لەگەڵ ئیمارات کراون.

بە گووتەی ئەو دادوەرانە ئەو سیستەمە داواکراوانە چەکی زۆر مەترسیداریان لێ بەرهەم دەهێندرێت و ڕوحوڵانژاد ئەو ئەرکەی لە لایەن کۆمپانیای ئێرانی "رایان رشد افزار" کە پەیوەندی بە سوپای پاسدارانەوە هەیە پێسپێردراوە. بە پێی یاساکانی دەزگای قەزایی ئەمریکا ئەو تاوانانەی کەسە ئێرانییەکەی پێ تۆمەتبار کراوە سزای ٦٠ ساڵ زیندانی بەدواوە دەبێت. جەلای ڕوحوڵانژاد ویرای ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی ئەوەی پشت راست کردووەتەوە کە بۆ ماوەی دە ساڵ کاری بۆ ڕێکخراوی هەوا فەزای کۆماری ئیسلامی کردووە و توێژینەوەی زانستی ئەنجام داوە.

لە بەرامبەردا ئەمریکا پێی وایە چالاکییە توێژینەوەییەکانی کەسی ناوبراو لەسەر گەشەپێدان بە موشەکە بالستیکەکان بووە. بە گووتەی سێرژ بۆکۆئیچ دادوەری ئەو دۆسیە لە فەڕانسە سیخوڕی و بیرمەندبوون دوو شتی تەواو جیاوازن و هیچ پێوەندییەکیان لەگەڵ یەکتر نییە و بە گووتەی ناوبراو هیچ کۆسپێکی یاسایی لەمەڕ ڕادەستکردنەوەی تاوانبار بە ئەمریکا نییە.